خورشتی پێست پاش زیاد ئارەقەكردن

خورشتی پێست پاش زیاد ئارەقەكردن

زیاد ئارەقەكردن Hyperhidrosis حاڵەتێكی ئاسایی باوە لە كاتی مەشقی وەرزشی و كەشی گەرم و رێژەی بەرزی شێداریی هەوادا. خودی ئارەقەكردن گرفت نییە، بەڵكو لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری سووربوونەوە و سووتانەوەی پێست، كە هاوكات دەبێت لەگەڵ خورشت و هەستكردن بە ناڕەحەتی. توێژینەوەكان جەخت دەكەنەوە كە تەنیا زیاد ئارەقەكردن دەبێتە هۆی خورشت و بڵۆقكردن و گرفتەكانی دیكەی پێست. كەشی گەرمی هاوین و بای وەرزی كە هاوكاتن لەگەڵ ئاستی بەرزی شێداریی هەوا و پلەی گەرمیی بەرزدا، هۆكاری ئاكتیڤن بۆ زیاد ئارەقەكردن و ئەم گرفتەی پێست، گرفتەكە لەوانەیە كە هەموو بەشەكانی لەش بگرێتەوە، بەڵام زیاتر لە بنكەوش و نێو ڕانەكان لەگەڵ مل وسینگ و پێیەكاندا بەدی دەكرێت، جگە لە شێداریی هەوا و كەشی گەرم، كێشی زیادی لەش، یان قەڵەوی و مەشقی توندی وەرزشی لەگەڵ پۆشینی جلی تەسك و گەرم، هاندەری دیكەن بۆ زیاد ئارەقەكردن و خورشتی پێست. هەنگاوەكانی خۆپاراستن و چارەسەركردن بریتین لە: شوێنی فێنك هەڵبژێرە، دوشی فێنك وەربگرە بە سابونی سووك كە رەنگ و بۆنی بەهێز لەخۆ نەگرێت، جلی لۆكەیی فراوان لەبەر بكە، رۆژانە بڕێكی باشی ئاو بخۆرەوە، هەروەها دووربكەوە لە بەكارهێنانی كرێمی كانزایی، یان كرێمی پێست، كە ئاوێتەی هایدرۆكاربۆنی لەخۆ دەگرن.

 

Top