خۆراك بۆ بەهێزكردنی ئێسك
لە هەر تەمەنێكدا، جگە لە مەشقی وەرزشی، خۆراكی رۆژانە گرنگیی زۆری هەیە بۆ پاراستن و بەهێزكردنی ئێسكەكان، بۆ نموونە:
• شیر و بەرهەمەكانی كە سەرچاوەی باشن بۆ كالسیۆم، كە كانزای گرنگ و سەرەكیی ئێسكن، هەروەها سەرچاوەن بۆ ڤیتامین D كە پێویستە بۆ تەندروستیی ئێسك.
• ماسی ساردین، یان سالمۆنی قووتووبەند، سەوزە گەڵا تاریكەكان و پاقلەی سۆیا سەرچاوەی دیكەن بۆ كالسیۆم.
• سەوزە و میوەكان كە سەرچاوەی باشن بۆ: پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، ڤیتامین C، لەگەڵ بیتا كارۆتین Beta-carotene كە پەیوەندییان بە بارستایی ئێسكەوە هەیە.
• خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە مەگنسیۆم، لەوكاتەی كە گرنگیی ئەم كانزایە بۆ ئێسك پاش كالسیۆم بەپلەی دووەم دێت، بۆنموونە باوی، برۆكۆلی، سپێناغ، نیسك، تۆوی كولەكە، هەروەها تۆوی گوڵەبەڕۆژە.
• پرۆتینی خۆراكی كە هیچی كەمتر نییە لە گرنگیی كالسیۆم و كانزاكانی دیكە بۆ تەندروستیی ئێسك، بەتایبەتی كە رۆڵی هەیە لە بەهێزكردنی ماسوولكەكان، ئەمە بە پێی راپۆرتی توێژینەوە نوێیەكان.
• سنوورداركردنی خوێ و شلەمەنییە كافائینییەكانی وەكو چای و قاوە و كۆلا، چونكە هانی بەفیڕۆدانی كانزای كالسیۆم لە گورچیلەكاندا دەدەن.