(( خـــاكــی كــوردستان )) پیرۆزە بەرگریكردن لێی جیهادە و گیان فیداكردن لە پێناوی شەهادەتە  

(( خـــاكــی كــوردستان )) پیرۆزە  بەرگریكردن لێی جیهادە و گیان فیداكردن لە پێناوی شەهادەتە   

 

لــەو كاتەی خودای باڵادەست سزای قەومی پێغەمبەر نوح (سەلامی خوای لەسەر بێ ) دا بە لافاو و تەنیا پێغەمبەر نوح (سەلامی خوای لەسەر بێ) و باوەڕداران لەگەڵی بوون لە ناو سەفینەكەی، كاتێك سەر زەوی هەموی بوو بە لافاو،پێغەمبەر نوح (سەلامی خوای لەسەر بێ) نزای كرد و لە بەر پەروەردگار پاڕایەوە و فەرمووی: (وَقُلْ رِبِّ أَنْزِلْنِي مُنْزَلًا مُبَارَكًا وَأَنْتَ خَيْرُ الْمُنْزِلِينَ ) [المؤمنون:29]، واتا: (ئەی خودایە لە باشترین شوێن دامان بەزێنی كە خۆت باشترین و بەخێرترین دابەزێنەری.)

( َقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَكِ وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاءُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَي الْجُودِيِّ ۖ وَقِيلَ بُعْدًا لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ )  الهود (44) ئینجا دوای ئەوەی لە ئاسمان بە خوڕ ئاو دابەزی و لە زەوییش لە هەموو شوێنێك ئاو هەڵقوڵا، دوای نزاكەی پێغەمبەر نوح (سەلامی خوای لەسەر بێ) خودای باڵادەست وەڵامی دایەوە و لەسەر كێوی جودی كەشتییەكەی نیشتەوە .

كەواتە بە پێی ئەم دوو ئایەتە پیرۆزە بۆمان دەردەكەوێت كە كوردستان خاكێكی موبارەك و پیرۆزە .

(وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ أَوِ اخْرُجُوا مِن دِيَارِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌ مِّنْهُمْ)،[٢]

وەكو دیارە و ڕوونە (كەعبە)ی پیرۆز ڕووگەی سەرجەم موسڵمانانە بۆ ئەنجامدانی نوێژەكان كە پایەی ئایینە و هەر نوێژێك لە حەرەمی (مەككە --- كەعبەی پیرۆز ) بە (100000) سەد هەزار نوێژ حیسابە .

هەروەها نوێژ لە مزگەوتی پێغەمبەرمان (سەلامی خوای لەسەر بێ) لە مەدینە بە ( 1000 ) هەزار نوێژ حیسابە و لە مزگەوتی (ئەقسا) بە (500) نوێژ حیسابە و لە هەر مزگەوتێك بێ، یان بە جەماعەت كرا بە (27) نوێژ حیسابە.

ئەوەی مەبەستمە باسی لێوە بكەم، ژیانی پێغەمبەر نوحە (سەلامی خوای لەسەر بێ) كە زۆرێك لە سەرچاوەكانی مێژوو باس لەوە دەكەن كە پێغەمبەر نوح (سەلامی خوای لەسەر بێ) لە كوردستان ژیاوە .

هاوكات پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم) باس لە پاراستنی خاك و شەرەف و ماڵ دەكات و پارێزگاریكردن لێی واجبە .

كاتێك لە سەروەرمان دەپرسن و دەڵێن: ئەگەر كەسێك هاتە سەرمان و شەڕی پێ فرۆشتین (بۆ كوشتنمان هاتبوو) چی لێ بكەین؟ فەرموی: بەرگری بكەن و بیكوژن (بە بكوژ حیساب نین). گوتیان: ئەی ئەگەر ئەو ئێمەی كوشت؟ فەرموی ئەوە شەهیدن.

قال رسول اللَّه، علیه الصلاة والسلام: (من قتل دون ماله فهو شهید، ومن قتل دون أهله فهو شهید، ومن قتل دون دینه فهو شهید، ومن قتل دون دمه فهو شهید)

وات: هەر كەسێك لە بەرگریكردنی ماڵ (خاك و وڵات و شار و خان و زەوی و زاری) كوژرا ئەوە شەهیدە، هەر كەسێك لەسەر بەرگریكردن لەسەر خزم و هاوزمانی كوژرا شەهیدە، هەروەها هەر كەسێك لەسەر پارێزگاریكردن لە دینی كوژرا، ئەوە شەهیدە، هەر كەسێكیش لەسەر پاراستنی خوێنی خۆی كوژرا، ئەوە شەهیدە، هەر كەسێك لەسەر خاك و نامووسی كوژرا، شەهیدە .

بۆیە هەر كاتێك كەسێك سەفەر بكات بۆ شارێك، یان وڵاتێكی دیكە ئەوە عیبادەتیشی لەسەر سووك دەبێت، وەكو ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان كە دەتوانێت بیشكێنێت و ئەگەر پێ بوو، خێری زیاترە، نوێژەكانی (كۆی دەكات و كورتیشی دەكات)، زۆرێك لە ڕێپێنەدراوەكانی بۆ ئاسان دەكرێت، لەبەر ئەوەی لە شار و وڵاتی خۆی نییە، بۆیە دەبێ ئەوە بزانین كە خاك و وڵاتی خۆمان زۆر زۆر پیرۆزە، ئەگەر خەڵك و میللەتی دیكە وڵاتەكەیان جارێك لا پیرۆز بێت، ئێمە دەبێ دەجار وڵاتەكەی خۆمان لا پیرۆزتر بێ.

ئەوەندەی شارەزاییم لە مێژوو هەبێت، هەموو گەل و هۆزەكان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دی ڕۆیشتوون، جا بە هەر هۆكارێك بووبێت، تەنیا قیبتییەكان لە میسر بوون و تاكۆ ئێستەش لەوێ ماونەتەوە. هەروەها كوردیش لە وەتەی خودای گەورە خەلقی كردوون لە كوردستان ماون و بە درێژایی مێژوو بەرگرییان كردووە.

كاتێك پێغەمبەرمان (سەلامی خوای لەسەر بێ) لە شاری مەككە دەر كرا، ئاوڕێكی لە شاری مەككە دایەوە و فەرمووی: ئەگەر خەڵكەكەی تۆ منیان دەر نەكردایە، ئەوە قەت لێت دوور نەدەكەوتمەوە .

دەبێ ئەوەش بزانین كە كوردستان بەوە پیرۆزە كە لەو نیشتمانەدا ستەم لە هیچ پێكهاتە و ئایین و مەزهەبی دی ناكرێت، لە هەر شوێنێكیش پێكهاتە و ئایین و نەتەوەی دیكە تێیدا پارێزراو بن، ئەو خاك و وڵاتە پیرۆز و موقەدەسە.

لە هەر شوێنێك زوڵم و ستەم و تاوان هەبێت و زۆر بوو، ئەوە ئەو شوێنە پیرۆزی لە دەست دەدات.

(الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِن دِيَارِهِم بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّا أَن يَقُولُوا رِبُّنَا اللَّهُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا ۗ وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ) سورة الحج  (40)

خودای باڵادەست دەفەرموێ خەڵكانێك لەسەر خاك و ماڵ و حاڵی خۆیان دەردەكرێن (هەموو شتێكیان لێ زەوت دەكرێت و داگیر دەكرێت) تەنیا لەبەر ئەوەی دەڵێن خودای ئێمە (الڵە)یە، ئەگەر خودای گەورە تاخمێك بە تاخمێكی دی لا نەبات، ئەوە مرۆڤەكان هەرچی پەرستگا و شوێنە پیرۆزەكان هەیە، تێكی دەدەن (دەیڕووخێنن و دەیسووتێنن و دەیشێوێنن) .

جوانترین نموونەی پیرۆزیی خاكی كوردستان بۆ خوداپەرستی بە هەر دین و مەزهەبێك بێت، ئەویە بە ماڵ و پەرستگای خۆیانی دەزانن بۆ خوداپەرستی و ئەداكردنی سروتی دینیی خۆیان و مەزهەبیان .

دەمەوێ ئەوە بە بیری خۆم و ئێوەی خوێنەری بەڕێز بێنمەوە، كاتێك پێغەمبەر (سەلامی خوای لەسەر بێ) و هاوەڵانی لەژێر مەترسیی گەورە بوون، فەرمووی: بڕۆن بۆ حەبەشە مەلیكێكی لێیە لەلای ئەو هیچ كەس ستەمی لێ ناكرێت.

لەو كات پیرۆزترین شوێن بۆ هاوەڵانی پێغەمبەری خوای گەورە خاكی حەبەشە بوو. بۆیە دوپاتی دەكەمەوە، شوێنی پیرۆز وەكو شوێنی پەرستش (مەككەی پیرۆز، دواتر مزگەوتی پێغەمبەر (سەلامی خوای لەسەر بێ)، دواتر مزگەوتی ئەقسا، دواتر هەرچی مزگەوت هەیە لەسەر زەوی) و هەموو شوێنە ئایینیەكان كە پەرستشی تێدا دەكرێت، پیرۆزن.

وەكو خاك، كوردستان لە هەموو وڵات و خاكەكانی دی پیرۆزترە بە دەقی قورئانی پیرۆز و بە دوعای پێغەمبەر نـوح (سەلامی خوای لەسەر بێ)

(وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِى مُنزَلًا مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْمُنزِلِينَ) سورة المؤمنون /۲۹

یەكەم جار مرۆڤایەتی لە خاكی حیجاز هەڵقوڵا و لە ناوچەكەدا بڵاو بوونەوە، جاری دووەم مرۆڤایەتی لە خاكی كوردستانی پیرۆز هەڵقوڵا و لە سەرتاسەری دونیا بڵاو بوونەوە، تاكۆ ئێستە و تا دواڕۆژ، لەبەر ئەو هۆكارانەی باسم كرد دووبارە دەڵێم خاكی كوردستان پیرۆز و موبارەكە.

 

 

بەڕێوەبەری مزگەوتەكان و پشكنین لە دیوان وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی

 

Top