راستیی چەورییە تێرەكان

راستیی چەورییە تێرەكان

چەورییە تێرەكان Saturated fats لە لایەنی كیمیاییەوە، ترشە چەوری تاك بۆندن، ناتەندروستن چونكە مامەڵەی جگەر لەگەڵ كۆلیستیرۆلدا دەگۆڕن بە ئاراستەی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا، ئەمەش ئەگەری نەخۆشیی دڵ و خوێنبەرەكان و جەلتەی مێشك بە توندی بەرزدەكاتەوە. خۆراكە دەوڵەمەندەكان بەچەورییە تێرەكان: كەرە، كرێم و زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی خورما، كێك و بسكویتەكان، گۆشتی سوور، سۆوسەج، شیر وپەنیر، هەویركارییەكان، بێرگەر، كەباب. لێكۆڵینەوە نوێیەكان جەخت دەكەنەوە كە زیاد خواردنی چەورییە تێرەكان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ تا ریژەی 18% بەرزدەكاتەوە. كۆمەڵەی ئەمەریكیی نەخۆشییەكانی دڵ AHA رێنمایی دەكات بە سنوورداركردنی چەند خۆراكێك كە چەند ترشە چەورییەكی تێر لەخۆدەگرن كە مەترسییان لە جۆرەكانی تری ترشە چەورییە تێرەكان زیاترە، بۆنموونە: كەرە، پەنیر، گۆشتی سوور و خۆراكی تری ئاژەڵی، لەگەڵ زەیتی گوێزی هیندی كە چەورییە تێرەكان بە رێژەی 92% لەخۆدەگرێت، زەیتی خورما كە چەورییە تێرەكان بە رێژەی 50% لەخۆدەگرێت، هەروەها زەیتی ناوكی خورما Palm kernel oil كە چەورییە تێرەكان بە رێژەی 82% لەخۆدەگرێت. بە مانایەكی تر، سنوورداركردنی بڕی چەورییە تێرەكان لە خۆراكی رۆژانەدا بۆ كەمتر لە 6% یان تەنیا 11-13 گرام.

 

Top