ڤاكسینی ئەنفلوەنزا ئەگەری نۆرەی دڵ كەم دەكاتەوە

ڤاكسینی ئەنفلوەنزا ئەگەری نۆرەی دڵ كەم دەكاتەوە

ئەوە روونە كە وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلوەنزا Flu shot هەموو نیشانەكان و ئاڵۆزییەكان سووك دەكات لەكاتی تووشبوون بە ئەنفلوەنزای وەزری. تووشبوون بە ئەنفلوەنزا ئەگەری مردن بە نۆرەی دڵ تا دوو هێندە زیاد دەكات، بەتایبەتی لەو كەسانەی كە نەخۆشییان لە كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا هەیە، ئەنفلوەنزا فشار دەخاتە سەر دڵ و سیستمی بۆڕییەكانی خوێن لە رێگەی بەرزبوونەوەی ئاستی هەوكردن Inflammation وەكو كاردانەوەی لەش بەرانبەر بە ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا، هەروەها ئەگەری ئاڵۆزی وەكو هەوكردنی شانەی سییەكان و پەككەوتنی كۆئەندامی هەناسە زیاد دەكات، كە نیشانەكانی هەر نەخۆشییەكی دڵ سەختتر دەكەن، بۆنموونە پەككەوتنی دڵ و ناڕێكیی لێدانەكانی دڵ. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلوەنزا لە كەسانی ئاساییدا ئەگەری تووشبوون بە گرفتەكانی كۆئەندامی دڵ وسووڕان تا رێژەی 5% كەم دەكاتەوە لەكاتی تووشبوونیان بە ئەنفلوەنزای وەرزی، هەروەها ئەگەری تووشبوون و مردن بە نۆرەی دڵ تا رێژەی 50% كەم دەكاتەوە لەو كەسانەی كە نەخۆشیی دڵیان هەیە و دوچاری ئەنفلوەنزای وەزری دەبن. ئاماژە بەوەش كراوە كە ئەگەری ئاڵۆزییەكان لە نەخۆشانی دڵ پاش یەك هەفتە لە تووشبوون بە ئەنفلوەنزای وەرزی، بەتایبەتی نۆرەی دڵ و مردن تا شەش هێندە زیاد دەبێت.

Top