بەكارهێنانی كۆلاجین تا چەند سوودبەخشە بۆ پێست؟

بەكارهێنانی كۆلاجین تا چەند سوودبەخشە بۆ پێست؟

  كۆلاجین Collagen بڵاوترین جۆری پرۆتینە لە لەشدا و لە ئێسك، ماسوولكە، ژێیەكان، هەروەها لە پێستدا هەیە و، سیفەتی بەیەكبەستانەوەی هەیە. لە دەوروبەری تەمەنی 40 ساڵیدا، دروستكردنی كۆلاجین لە لەشدا بە شێوەیەكی سرووشتی ساڵانە بە رێژەی 1% كەم دەبێتەوە، لە لایەكی دیكە، چەند هۆكارێك هاندەرن بۆ كەمكردنەوەی (دەستكردی) دروستبوونی كۆلاجین لە لەشدا، كە بریتین لە: تیشكی خۆر، جگەرەكێشان، پیسبوونی هەوا، لەگەڵ زیادبوون و دابەزینی كێشی لەشدا. كەمبوونەوی پرۆتینی كۆلاجین لە لەشدا سەرەتا بە شێوەی دەركەوتنی هێڵ و لۆچبوونی پێستی دەموچاو لەگەڵ شۆڕبوونەوەی Sagging پێستی دەموچاو و مل دەبینرێت، پاشان بەشەكانی دیكەی لەش دەگرێتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی ئازار لە جومگەكاندا. كۆلاجین بە شێوەی دەرزی خۆجێیی بەكاردێت بۆ لووسكردن، یان سافكردنی هێڵەكان و كەمكردنەوەی لۆچبوونەكانی پێست، هەروەها بۆ قەبەكردنی لێوەكان، بەڵام كۆلاجین بە شێوەی دەنك، كەپسول، یان پاودەر بە رێگای دەم بەكاردێت بە مەبەستی باشتركردنی تۆن و تەندروستیی پێست و قژ و نینۆكەكان، لەگەڵ سووككردنی ئازاری جومگەكان، هەندێك كەس پاش بەكارهێنانی كۆلاجین سوودێكی كەمی لێ دەبینن، كەچی لە هەندێك كەسی دیكەدا سوودی زیاتر بەدی دەكرێت.

Top