ئایا نووستنی پاش نیوەڕۆ زیانی هەیە؟

ئایا نووستنی پاش نیوەڕۆ زیانی هەیە؟

هەموو كەسێك حەزدەكات كە پاش نیوەڕۆ كەمێك بخەوێت، بەڵام ئایا دەزانیت كە نووستنی پاش نیوەڕۆ Napping خەوی شەوانەت تێك دەدات؟. نووستنی پاش نیوەڕۆ بۆ ماوەی زۆر و بە بەردەوامی هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشیی دڵ لەگەڵ خەمۆكی. بوونی پاڵنەر بۆ خەو لەكاتی رۆژدا مانای كەمخەوی لە شەودا دەگەیەنێت، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی درێژخایەن زیاد دەكات، لە لایەكی دیكەوە، بۆرژان لە كاتی رۆژدا مانای كوالێتیی خراپی خەو دەگەیەنێت، واتە بوونی گرفتێكی پەیوەست بە خەو، لە هەندێك حاڵەتدا، خەوی پاش نیوەڕۆ دەبێتە ئەڵقەیەكی نەپچڕاو، واتە خەوتن لەكاتی رۆژدا بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی كەمخەویی شەوی رابردوو، بەڵام پاشان گرفت بۆ چوونە خەو لە شەودا پەیدا دەبێت، دەرەنجام ناڕێكیی خەو بەردەوام دەبێت، لێردا تاكە چارە بریتییە لە سنوورداركردنی خەوی پاش نێوەڕۆ و گرنگیدان و باشتركردنی خەوی شەو. باشترین كات و ماوە بۆ خەوی پاش نیوەڕۆ، بریتییە لە خەوێكی ماوە كورت كە لە 30 خولەك زیاتر نەبێت و لە كاتژمێری نێوان 1-3 ی پاش نیوەڕۆدا بێت. خەوی پاش نیوەڕۆ بۆ ماوەی درێژ و لەكاتی درەنگتر لە كاتژمێر 4 ی پاش نیوەڕۆ تا 9 ی شەو، زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەكات.

Top