ئافره‌تانى هه‌ولێر چاوه‌ڕوانى ده‌ستپێكى خولى فوتساڵن
ئافره‌تانى هه‌ولێر چاوه‌ڕوانى ده‌ستپێكى خولى فوتساڵن
هه‌ر چه‌نده وه‌رزى ڕابردوو یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر توانى نازناوى خولى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان بهێنێته‌وه شارى هه‌ولێر، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش ستافی ڕاهێنه‌ران و یاریزانان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى پایته‌ختی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن، ئامانجى یانه‌كه به‌رده‌وام به‌ره‌ووپێشچوونى تیپى تۆپى فوتساڵى یانه‌كه و به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یه له سه‌ر ئاستى كوردستان، له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى تیپه‌كه‌ش بۆ وه‌رزى نوێ مه‌زن محه‌مه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: به‌رنامه‌ى تایبه‌تى خۆمان هه‌یه و دانیشتنمان كردوه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر رێكه‌وتووین له‌گه‌ڵیان، به‌ڵام گرفته‌كانمان ئه‌وه‌یه تاكو ئێستا هیچ به‌رپرسێكى حزبی و حكومى ئاورێكیان له‌و یانه‌یه نه‌داوه‌ته‌وه بارێكى قورس له سه‌ر سه‌رۆك و سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه هه‌یه تاكو ئێستا یه‌كێك نه‌هاتووه پشتگیری‌یان بكات بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كان رێك بخه‌نه‌وه، ئێمه‌ش وه‌كو تیپى فوتساڵ چاوه‌ڕوانى یانه‌ین، جگه له‌وه‌ش چاوه‌ڕوانى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستانین كه تاكو ئێستا چاڕه‌نووسى خولى فوتساڵى كوردستانی دیارى نه‌كردووه، هه‌موو یاریزانان و ڕاهێنه‌ران له سه‌ر ئه‌وان وه‌ستاون بۆ مۆركردنى گرێبه‌سته‌كانیان ئاشكرایه كه تاكو خوله‌كه دیارى نه‌كرێ یاریزانان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ناكرێ ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت بۆ سه‌رخستنی تیپه‌كه‌مان و ناوى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر ئه‌نجامى ده‌ده‌ین و بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌رده‌وام بین له ئه‌نجامه باشه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى هه‌ولێر.
كارزان كانه‌بی