گێلاس. میوەیەكی تەندروستییانە

گێلاس. میوەیەكی تەندروستییانە

گیڵاس Cherries بە وزەیەكی كەمەوە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ڤیتامینەكانی A، C، K، هەروەها كانزاكانی پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، كالسیۆم، لەگەڵ چەندین ماددەی دژەئۆكسانی وەكو بیتاكارۆتین. سوودە تەندروستییەكانی گێلاس: كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، رێگرتن لە شەكەتیی ماسوولكەكان پاش جووڵەی زۆر، یان مەشقی وەرزشی هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی ئازار لەكاتی مەشقی تونددا، دابەزاندنی پەستانی خوێن، هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش، دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە میوەیەكی گونجاوە بۆ خۆپاراستن و بۆ تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە، كەمكردنەوی ئاستی كۆلیستیرۆڵ لە خوێندا، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی جومگە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی ترشی یوریك Uric acid لە خوێندا، باشتركردنی كوالێتیی خەو، چونكە گێلاس سەرچاوەیە بۆ هۆرمۆنی میلاتۆنین Melatonin كە بە هۆرمۆنی هاندانی خەو ناسراوە، باشتركردنی مەزاج و سووككردنی پەستی لە رێگەی كەمكردنەوەی ئاستی هۆرۆمۆنەكانی سترێس، هەروەها ماددە ئەنتۆسایانینەكان Anthocyanins كە رەنگە سوورەكەی گێلاس پێكدێنن، رۆڵیان هەیە بۆ باشتركردنی تەندروستی و فرمانەكانی مێشك، بەتایبەتی توانای بیركردنەوە و یاد.

 

Top