قەڵەوی و نەخۆشیی شەكرە

قەڵەوی و نەخۆشیی  شەكرە

ئەوە راستییەكی پزیشكی زانراوە كە كێشی زیاد، یان قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم زیاد دەكات، راپۆرتە پزیشكییەكان باس لەوە دەكەن كە قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم تا رێژەی 80-85% زیاد دەكات. توێژینەوەكان جەختیان كردووەتەوە كە چەوریی زیادی لەش بەتایبەتی چەوری دەوری سك، وا لە چەورەخانەكان دەكات كە ماددەی كیمیایی تایبەت دەربدەن، كە ئاستی هەوكردن لە لەشدا بەرزدەكەنەوە، ئەم ماددانە دەبنە هۆی دروستبوونی بەرگری دژی هۆرمۆنی ئینسولین Insulin Resistance لە لایەن خانەكانی لەش، واتە ئینسولین ناتوانێت كە بە تەواوی فرمانی خۆی ئەنجام بدات، ئەم حاڵەتەش سیفەتی تایبەتە بە تووشبوون، یان دەستنیشانكردنی نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو. لە لایەكی دیكەوە، كێشی زیاد و قەڵەوی هۆكارە بۆ گۆڕینی میتابۆلیزمی چەوری، كە دەبێتە ئەگەری دروستبوونی مۆلیكیولی چەوری بۆ ناو خوێن، كە دەبنە هۆی كەمبوونەوەی هەستییاریی خانەكانی لەش بۆ هۆرمۆنی ئینسولین، هەروەها لە تیۆرییەكی دیكەدا هاتووە كە قەڵەوی دەبێتە ئەگەری حاڵەتی پێش شەكرە Prediabetes كە گرفتێكی میتابۆلیزمییە و ئەگەری تووشبوون بە

Top