ئارارات گرنگی به یاریزانی لاو ده‌دات
ئارارات گرنگی به یاریزانی لاو ده‌دات
كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی ئارارات له ئێستادا ده‌ستى به ئاماده‌كارییه‌كان كردوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزی نوێى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان،تیپى تۆپى پێى یانه‌كه‌ش بۆ ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت ڕكابه‌ری له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته بكات و ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش عه‌بدوللا مه‌حمودی به ڕاهێنه‌رى وه‌رزى نوێی راگه‌یاند، له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى یانه‌كه‌ش سۆران جه‌وهه‌ر سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشیی ئارارات بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆ ئه‌م ساڵ بڕیارمانداوه تیپێكى تۆكمه و به‌هێز دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌م تیپه بچینه نێو یارییه‌كانى وه‌رزی نوێی خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، گوتیشى" به‌فه‌رمى بۆ وه‌رزى تازه عه‌بدوللا مه‌حمود ڕاهێنه‌رى به ناوبانگى كوردستان سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌كه‌مان ده‌كات متمانه‌ى ته‌واومان به‌م ڕاهێنه‌ره و ستافه‌كه‌ى هه‌یه، له‌باره‌ى هێنانى یاریزانانیش گوتى" بۆ ئه‌مساڵ زیاتر پشتمان به یاریزانانى لاوى یانه‌كه‌مان به‌ستووه و متمانه‌ى ته‌واومان به‌م یاریزانانه هه‌یه كه بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، گوتیشى" ئه‌مساڵ پشكنینى پزیشكیمان ئه‌نجامداوه له رێگه‌ى ڕاهێنه‌رى جه‌سته‌یی یانه‌كه‌مان دكتۆر شاخه‌وان عارف بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانه‌كانمان له‌وپه‌رى ته‌ندروستی دابن و ئه‌وه‌ى له سه‌رمان بێت بۆ خزمه‌ت كردنى یانه‌كه‌مان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین و ده‌ستمان به ئاماده‌كارییه‌كانیش كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر له ده‌ستپێكى خولى كوردستان سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌كه‌مان له ئاماده باشیدان، له‌باره‌ى بارى دارایی‌ش ناوبراو گوتى" وه‌كو سه‌رجه‌م یانه‌كانیش ئێمه‌ش بێبه‌ش نیینه له هه‌بوونى گرفتى دارایى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌توانامان بێت وه‌كو ئیداره‌ى یانه‌كه بۆ خزمه‌تكردنى یانه‌ى ئارارات كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ین.
كارزان كانه‌بی