چای پەستی سووك دەكات!
چای ترشە ئەمینی ل- تیانین L-theanine لەخۆدەگرێت، بەتایبەتی چای سەوز و چای رەش، كە چێژە تایبەتەكەیان پێ دەبەخشێت، ئەم ئاوێتەیە هاندەرە بۆ خاوكردنەوە Relaxation و سووككردنی كاریگەرییە وروژێنەرەكانی ماددەی كافائین Caffeine كە لەناو چایدا هەیە. گەلێك لێكۆڵینەوە جەختیان لە چەندین سوودی تەندروستی ئەم ئاوێتەیە كردووەتەوە وەك: سووككردنی پەستی و سترێس و هاندانی خاوبوونەوەی دەمارەكان، سووككردنی نیشانەكان لە تووشبووان بە نەخۆشیی شیزۆفرینیا Schizophrenia، باشتركردنی ئاستی تەركیز، كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵ لە خوێندا، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش و كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە رێڕەوەكانی كۆئەندامی هەرسدا، خۆپارستن لە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و هاندانی كاریگەریی چارەسەری كیمیایی Chemotherapy بۆ زاڵبوون بەسەر شێرپەنجەدا، بەتایبەتی شێرپەنجەی پەنكریاس و هێلكەدان، كۆنترۆڵكردنی پەستانی بەرزی خوێن، بەتایبەتی كە هاوكات دەبێت لەگەڵ سترێسی تونددا، لەوانەشە كە هاندەر بێت بۆ باشتركردنی كوالێتیی خەو و كەمكردنەوەی ئەگەری خەوزڕان.