كه‌ركووك له چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خولى كوردستان
كه‌ركووك له چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خولى كوردستان
تیپی تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی كه‌ركووك به‌ر له رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر یه‌كێك بووه له یانه به‌هێزه‌كانى نێو خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، به‌ڵام له دواى روداوه‌كانى دوایی 16ى ئۆكتۆبه‌ر و ئاواره بوونى به‌شێكى زۆرى ئیداره‌ى یانه‌كه بۆ هه‌ولێری پایته‌خت، تیپه‌كه سه‌رجه‌م چاڵاكییهكانى وه‌ستابوو، ماوه‌ى زیاتر له ساڵیه‌كه جارێكى تر ئیداره‌ى یانه‌كه ده‌ستى به به‌شدارى كردن له خوله‌كانى كوردستان و عێراق كردۆته‌وه، ئێستاش یانه‌كه به‌فه‌رمى نوسراوی بۆ فیدراسیۆنى تۆپى پێى كوردستان كردوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى یانه‌كه بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، له چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامی یهكێتیهكهن، له‌م باره‌شه‌وه نه‌وزاد قادر سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی كه‌ركووك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: یانه‌ى كه‌ركووك خۆى ئاماده كردوه بۆ هه‌موو خوڵ و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك به تایبه‌تى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، به‌ر له رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك یه‌كێك له تیپه به‌هێزه‌كانى خولى نایابى كوردستان بوو كێبڕكێ ده‌كرد له سه‌ر پله‌ى یه‌كه‌م، دوای رووداوه‌كان خۆتان ده‌زانن یانه‌كه داگیر كرا، ئێستا به مافی خۆمانى ده‌زانین بهشداربینهوه له خولى نایابى كوردستان، نوسراوێك ئاراسته‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ده‌كه‌ین، له‌م نوسراوه داواى مافی خۆمان ده‌كه‌ین، له باره‌ى یارییه‌كانى تر‌ى یانه‌كه‌ش گوتى: زیاتر له 12 یه‌كێتى وه‌رزشیی كوردستان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان قارهمانیتیهكانیان له ئاستى پێویست بێت به‌شدارى یارییه‌كانى تریش ده‌كه‌ین وه‌كو یانه‌ى كه‌ركووك بهشدارییهكانیشمان به‌رده‌وام ده‌بێت، له باره‌ى هاوكارییهكاییهكانیش نه‌وزاد قادر گوتیشى"نه له عێراق له كوردستانیش كه‌س به‌لێنى هاوكارى كردنى به یانه‌ى كه‌ركووك نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى دارایمان بكه‌ن، كه‌ركووك كه‌س هاوكاری ناكات، ئێمه پشت به خۆمان ده‌به‌ستین بۆ سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان دڵمان به هیچ كه‌سێك خۆش نییه، پشت به خۆمان ده‌به‌ستین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین وه‌رزشیی شارى كه‌ركووك ببینه قۆناغێكى تر و كه‌ركووكیش له ریزى یانه گه‌وره‌كانى كوردستان و عێراقی جارێكى تر بدره‌وشێته‌وه له سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه.
كارزان كانه‌بی