پێویسته‌ له‌ سه‌ر لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی گرنگیی زیاتر به‌م یارییه‌ بدرێت

پێویسته‌ له‌ سه‌ر لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی گرنگیی زیاتر به‌م یارییه‌ بدرێت

هیمداد جه‌لال یاریزانی بۆكسینگ
پێویسته‌ له‌ سه‌ر لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی گرنگیی زیاتر به‌م یارییه‌ بدرێت
پارێزگاى هه‌ولێری هه‌مووكات پێشه‌نگ بووه‌ له‌ گرنگیدان به‌ یارییه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌شێك له‌ یانه‌كانى شاره‌كه‌ش گرنگى زۆر به‌ یارییه‌ تاكه‌كان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌م یاریزانانه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ جیهانییه‌كان ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنین، یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى شارى هه‌ولێریش هیمداد جه‌لال-ه‌ ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ى بۆكسینگ بتوانێ خۆى بگه‌یه‌نێته‌ ئاستێكى به‌رز و به‌رده‌وامى بدات به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانى له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و ووڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كانیش، ناوبراو له‌ دایك بووى ساڵى 1996ى شارى هه‌ولێره‌، جگه‌ له‌ هۆڵى ئه‌سپارته‌ بۆ هیچ یانه‌یه‌ك یارى نه‌كردوه‌، ئێمه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌:كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى كیك بۆكسێنگ چۆن ده‌بینى به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى له‌ شاره‌كانى كوردستان؟
- ئاستێكى باشی هه‌یه‌، پێویسته‌ له‌ سه‌ر لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی گرنگیی زیاتر به‌م یارییه‌ بدرێت و بۆ ئه‌وه‌ى بچێته‌ قۆناغێكى باشتر.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه‌ به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
- چه‌ند پاڵه‌وانێتى زیاتر بكرێته‌وه‌ یاریزان حه‌زی زیاتر ده‌بێت و خۆى به‌ باشی ئاماده‌ ده‌كات، بۆیه‌ كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى بۆ یاریزانان سوود و گرنگى خۆى هه‌یه‌.
*پێت باشه‌ چى بكرێت ، بۆبه‌ره‌ووپێشبردنى ئه‌م یارییه‌ له‌ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بگاته‌ ئاستێكى به‌رز؟
-كردنه‌وه‌ى ئه‌كادیمیاى بۆكسێنگ له‌ پایته‌ختى كوردستان له‌ سه‌ر ده‌ستى باشترین كاپتنى كوردستان ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هه‌نگاوێكى باش بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یارییه‌ زیاتر بچێته‌ پێش.
*گرفتى ئه‌م یارییه‌ له‌ چى ده‌بینى؟
-كێشه‌ى ئه‌و یارییه‌ له‌ كوردستان خه‌ڵكى به‌ هه‌به‌ له‌ یارى بۆكسێنگ تێگه‌یشتووه‌، هه‌روا ده‌زانین شه‌ڕه‌ بۆیه‌ هه‌موو كه‌سێك نابێت به‌ یاریزانى باش واز ده‌هێنن.
*چ هه‌ستێكت هه‌یه‌ دوو وه‌رزش ده‌كه‌ى هه‌م شه‌ڕ و وه‌رزش؟
-هه‌ستێكى خۆشم هه‌یه‌، به‌ڵام چونكه‌ مێشك خێرا ده‌بێـ زۆر دڵخۆشم كه‌ یاریزانى بۆكسێنگم.
*به‌ نیازی چى بۆ داهاتووی خۆت وه‌كو یاریزانێك ؟
- من ده‌مه‌وێت ببم له‌ پاڵه‌وانى جیهانى له‌ یارى بۆكسینگ، پشتیوان به‌ خواى گه‌وره‌ له‌ داهاتوو شان به‌ شانى یاریزانانى ده‌ره‌وه‌ یاری بكه‌م.
*بڕیارت نه‌داوه‌ قوتابخانه‌یه‌كى گه‌وره‌ بكه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌؟
- له‌ ئێستادا نه‌خێر، چونكه‌ كه‌م كه‌س هه‌یه‌ حه‌ز به‌و یارییه‌ بكات بۆیه‌ ئه‌وه‌ كه‌مێك قورسه‌.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
- هاوكارى یاریزانانى كورد بكه‌ین، یاریزانه‌ كورده‌كانى خۆمان وه‌كو شێرن ئه‌گه‌ر پاڵپشتى بكرێن ئه‌م یارییه‌ ماوه‌ى چوار ساڵه‌ خه‌ڵكی كوردستان پێ ئاشنا بووه‌.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان پشت به‌ ڕاهێنه‌رانى بینى ببه‌ستن؟
- ئه‌وه‌ سوودی بۆ ئێمه‌ ده‌بێت، ڕاهێنه‌رى بیانى پاڵپشتێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش وه‌كو یاریزانه‌ بیانییه‌كان بین.
*داواكارى و پێش نیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
-ته‌نها گرنگی به‌ تۆپى پێى و یارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان نه‌درێت، پاسكیل یه‌كێكه‌ له‌ وه‌رزشه‌ گرنگه‌كان له‌ بڕى ئه‌وه‌ى یاریگان زیاد بكرێ و رێگایه‌ك بۆ پاسكیلسواره‌كان ته‌رخان بكه‌ن.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه‌ وه‌كو ك یاریزانێك؟
- خه‌ونى من ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئۆڵمپیاتى جیهانى به‌شدارى بكه‌م وه‌كو یاریزانێكى كورد و ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ ده‌ست بهێنم.
* به‌هیواى ئه‌وه‌نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دروست بكرێ؟
- هه‌موو یاریزانێك حه‌ز ده‌كات له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌ى یارى بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ باشی بتوانێ وه‌رزشیه‌كه‌ى بكات، له‌ كوردستان ئه‌و شته‌ نییه‌ هه‌موویان بۆخۆیان كه‌سى خۆیان به‌كارده‌هێنن.
*باشترین ئه‌نجامه‌كانت وه‌كو یاریزان؟
- به‌شدارى پاڵه‌وانێتى عێراقیم كردوه‌ و ئاستم باش بووه‌ له‌ شارى سلێمانیش به‌شدارى پاڵه‌وانێتى جیهانیم كرد ئه‌نجامم باش بوو.
*به‌ چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت له‌م یارییه‌؟
-یاریزانى جیهانى زۆرن، به‌ڵام من به‌خۆم سه‌رسامم چونكه‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆم هه‌یه‌، هه‌موو یاریزانێك نییه‌تى.
*گرێبه‌ستت پێشكه‌ش كراوه‌ له‌لایه‌ن یانه‌كانى تر؟
-نه‌خێر.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟
- زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان، سوپاس بۆ كاپتن عومه‌ر و هۆڵى سپارته‌ كه‌ هه‌موو كات پاڵپشتم بووینه‌.

 

Top