یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان تیپێكى تۆكمه دروست ده‌كات
یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان تیپێكى تۆكمه دروست ده‌كات
یانه‌ى وه‌رزشیی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه گۆڕانكارى له تیپه‌كه‌ى كردوه و كاپتن هه‌رێم كه‌لاری یاریده‌ده‌رى ڕاهێنه‌رى پێشووی یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى گواستۆته‌وه یانه‌كه به ئامانجى سه‌رپه‌رشتى كردنى تیپى خولى كوردستان وبه‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له وه‌رزى نوێ خوله‌كه، بۆ وه‌رزی نوێ خوله‌كه‌ش ڕاهێنه‌رى یانه پلانى تۆكمه‌ى داناوه، له‌م باره‌شه‌وه هه‌رێم بورهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ ستافی یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان پلانێكى تۆكمه‌مان دانابوو كه بتوانین تیپێكى تۆكمه و باش دروست بكه‌ین بۆ یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى به به‌هێزى بچینه ناو خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، به‌ڵام له ئێستادا كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م یاریزانانه له ئێستادا ده‌ستبه‌ردار بوونه له تیپه‌كان من وه‌كو ڕاهێنه‌ر قسه‌م له‌گه‌ڵ زیاتر له 15 یاریزانى یانه‌كانى تر‌ى كوردستان كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانانه رێكیشكهوتووین وه‌كو سه‌ره‌تایی ، به‌ڵام له كۆتاییدا یانه‌كانیان رێگڕین لێ كردوون و مۆڵه‌تى گواستنه‌وه‌ى پێ نه‌داون، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش كێشه‌مان بۆ دروست بكات وه‌كو سه‌ره‌تایی كه نه‌توانین تیپێكى تۆكمه دروست بكه‌ین، گوتیشى" من هه‌وڵى ئه‌وه‌م داوه و كۆمه‌لێك یاریزانى لاومان هێناوه‌ته پێش بۆ تیپه‌كه و لێشیان ڕاده‌بینم و جگه له‌وه‌ش سێ یاریزانى تریشمان هێناوه، كۆمه‌لێك یاریزانى لاوانیشمان سه‌رخستووه بۆ تیپى یه‌كه‌م، گوتیشى " به‌رده‌وامیش له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزان بۆ ئه‌وه‌ى بیان گوازینه‌وه ریزى یانه‌كه‌مان، هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى تیپێكى تۆكمه دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌م یاریزانانه ڕكابه‌رى به‌هێز بكه‌ین له‌گه‌ڵ یانه‌كانى تری به‌شدار له خولى نایابى كوردستان.
كارزان كانه‌بی