پیادەڕۆیی یان راكردن ؟

پیادەڕۆیی یان راكردن ؟

ئەوە روونە كە بڕینی هەر دوورییەك، بۆنموونە یەك كیلۆمەتر بەپیادەڕۆیی، یان بە راكردن، هەمان بڕی وزە، یان كالۆری دەسووتێنیت، یان سەرف دەكەیت، بەڵام بە پیادەڕۆیی كاتێكی زیاترت پێویستە، چونكە ماسوولكەكان بە چوستییەكی كەم بەكار دەهێنرێن، كەچی راكردن پێویستی بە چوستیی زیاتری بەكارهێنانی ماسوولكەكان هەیە. بە مانایەكی دی، بە راكردن 50% زیاتر كالۆری سەرف دەكەیت و كاتی كەمترت پێویستە بۆ هەمان دووری كە بە پیادەڕۆیی دەیبڕیت. لەگەڵ هەموو ئەم جیاوازییانەدا، پسپۆڕان پێیان وایە كە پیادەڕۆیی باشترین مەشقی وەرزشییە و بۆ هەمووان گونجاوە، بەتایبەتی بۆ بەساڵاچووان. ئەگەرچی بە پیادەڕۆیی بڕێكی زۆری كالۆری ناسووتێنیت، بەڵام زیاتر كردارییە و پێویستی بە ئامادەكاریی زۆر نییە، وەكو گوتراوە «پیادەڕۆیی هەرزانترین و ئاسانترین و سەلامەتترین مەشقی وەزرشییە»، هەروەها پێویستی بە كەفشی تایبەت و مەشقكردن و كارامەیی وەرزشیی تایبەت و یاریگای تایبەت نییە، هەموو كەسێكیش دەتوانێت كە بە بێ گرفت لە هەر شوێنێكدا ئەنجامی بدات. پسپۆران رێنمایی دەكەن كە بۆ ئەوەی پیادەڕۆیی هەموو ئامانجە تەندروستییەكانی بپێكێت، پێویستە كە خێرا و چالاكانە Brisky ئەنجام بدرێت، بۆنموونە بڕینی دووری سێ میل (4.37 كیلۆمەتر) لەماوەی 45 خولەكدا كە ببێتە ئەگەری زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، بێ ئەوەی پێیەوە هیچ سەخڵەت و ناڕەحەت و هەناسەتەنگ و ماندوو ببیت.

Top