بژار ئه‌كره‌م چاوه‌ڕوانه‌

بژار ئه‌كره‌م چاوه‌ڕوانه‌

بژار ئه‌كره‌م چاوه‌ڕوانه‌
هه‌ر چه‌نده‌ یارییه‌كانى وه‌رزی نوێ خولى نایاب و پله‌ یه‌كى كوردستان دوومانگى ماوه‌ یارییه‌كانى ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام یانه‌كانى كوردستان له‌ ئێستادا خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌م بۆ سه‌ر له‌ نوێ دروست كردنى تیپ و به‌هێز كردنى ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كان به‌ هێنانى یاریزانان و ڕاهێنه‌رى به‌ ئه‌زموون، بژار ئه‌كره‌م یه‌كێك له‌ ڕاهێنه‌ره‌ به‌تواناكانى كوردستان له‌ ئێستادا چه‌ند یانه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن، له‌م باره‌شه‌وه‌ بژار ئه‌كره‌م بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌كو ڕاهێنه‌رێك چاوه‌ڕوانى گرێبه‌ستم بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك كاربكه‌م له‌ هه‌ر خولێكى كوردستان بێ، بۆ هاتنى گرێبه‌ست له‌ دوو یانه‌ى نایاب و یانه‌یه‌كى پله‌ یه‌ك قسه‌ كراوه‌ ، به‌ڵام فه‌رمی نییه‌ ته‌نیا ده‌نگوباسه‌ و قسه‌ هه‌یه‌، گوتیشى" یه‌كێك له‌ یانه‌كان له‌ هه‌ولێره‌ ئه‌وانى تر له‌ ده‌ره‌وه‌ن، به‌ڵام من له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانى گرێبه‌ستێكى فه‌رمی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه‌ بكه‌م، گوتیشی" ئێمه‌ له‌ وه‌رزش زیاتر هیچى ترمان نییه‌ تاكو ئه‌نجامى بده‌م، به‌ هیواى ئه‌وه‌م بتوانم خزمه‌تى یه‌كێك له‌ یانه‌كانى كوردستان بكه‌م و هه‌رچى له‌ توانامان بێت بۆ خزمه‌ت كردنى وه‌رزشیی كوردستان كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ین و وه‌رزشیی كوردستان پێشبخه‌ین به‌ ئه‌زموونی خۆمان.
كارزان كانه‌بی

Top