ئایا وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەی ئافرەت هۆكارە بۆ خەمۆكی؟

ئایا وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەی ئافرەت هۆكارە بۆ خەمۆكی؟

خەمۆكی حاڵەتێكی زۆر باوە لە تەمەنی وەستانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانەی ئافرەتدا Menopuse. گۆڕانە هۆرمۆنییەكان بەتایبەتی دابەزینی توندی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین Estrogen كە هاوكاتن لەگەڵ ئەم تەمەنەدا، پەیوەندییان بە گرفتە دەروونییەكانەوە هەیە، بەتایبەتی خەمۆكی و پەستی، هەروەها زوو تووڕەبوون، هەستكردن بە ناڕەحەتی، دڵتوندی و بێزاریی بەردەوام، هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج، نەمانی ئارەزوو بۆ بەشداریكردن لە بۆنە خۆشەكاندا، هەستكردن بە نائومێدی و بێ بەهایی، گرفت لە بیرهاتنەوەدا، كەمبوونەوەی (قەناعەت)، كەمبوونەوەی تەركیز، لەگەڵ هەستكردن بە كۆتاییهاتنی تەمەنی گەنجی و نەمانی توانای دووگیانبوون و بوون بە خاوەن منداڵ، كە كاریگەریی نێگەتیڤی دەروونی دەكەنە سەر ژیانی رۆژانەی ئافرەت لەم قۆناغەدا. لە لێكۆڵینەوەكی توركی ساڵی 2020 هاتووە كە رێژەی تووشبووانی ئافرەت بە خەمۆكی پاش وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە دەگاتە زیاتر لە 41%، هەروەها ئاماژە بە هۆكارە هاندەرەكانی تووشبوون بە خەمۆكی لەم تەمەنەدا كراوە، كە رێژەكە تا 70% بەرزدەكاتەوە، ئەم هۆكارانە بریتین لە: تەنیابوونی ئافرەت لەبەر هەر هۆكارێك، نزمیی ئاستی رۆشنبیری، نەخۆشیی درێژخایەن، كەموكوڕیی فیزیكی، باری دەروونیی نالەبار، بوونی چوار منداڵ یان زیاتر، هەروەها ترس لە مردن كە لەم تەمەنەدا باوە.

Top