بەهای خۆراكیی كازو

بەهای خۆراكیی  كازو

كازو Cashews بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ریشاڵ، لەگەڵ چەندین ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسان، بۆنموونە: ڤیتامینەكانی C، B1، B2، B3، B5، B6، B9، E، هەروەها ڤیتامین K، لەگەڵ كانزاكانی كالسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، زینك، كۆپەر، سۆدیۆم، سیلینیۆم. كازو لە هەندێك كەسدا دەبێتە ئەگەری هەستەوەری، هەروەها زیاد خواردنی كازو رێنمایی ناكرێت، چونكە رێژەیەكی بەرزی ئۆكزالەیتەكان Oxalates لەخۆدەگرێت، كە هاندەرە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە. پێویستە كازو هەرگیز بە خاوی نەخورێت، واباشە كە بە باشی ببرژێنرێت. سوودە تەندروستییەكانی كازو بریتین لە: پاراستنی تەندروستیی دڵ لە رێگای كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن و ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن، پاراستنی تەندروستیی ئێسك و ماسوولكەكان، پاراستنی تەندروستیی پێست و قژ، هاندانی كرداری بینین، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، پاراستنی تەندروستیی مێشك و دەمارەكان، هاندانی فرمانەكانی كۆئەندامی هەرس، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن و كەمكردنەوەی بەرگری بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین Insulin resistance، بۆیە خواردنی كازوی برژاو بە بڕی تەنیا یەك ئۆنسە (28 گرام) گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە.

 

Top