كاوه‌ ئیبراهیم جارێكى تر ده‌چێته‌وه‌ دهۆك

كاوه‌ ئیبراهیم جارێكى تر ده‌چێته‌وه‌ دهۆك

كاوه‌ ئیبراهیم جارێكى تر ده‌چێته‌وه‌ دهۆك
كاوه‌ ئیبراهیم یه‌كێك له‌ ڕاهێنه‌ره‌ پیشه‌گه‌ره‌كانى بوارى گۆڵپارێزى و چه‌ندین گۆڵپارێز له‌ سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش له‌ سه‌ر ده‌ستى ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ پێگه‌یشتوون، یانه‌ى دهۆك جارێكى تر په‌ناى بۆ ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ برده‌وه‌ كه‌ خاوه‌نى بڕوانامه‌ى لیڤل سێ راهێنه‌رییه‌ گه‌وره‌ترین بڕوانامه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان، بۆیه‌ اوه‌ ئه‌مجاره‌ ده‌یه‌وێت دهۆك جارێكی بگه‌رێنه‌وه‌ ئاستێكى به‌رز، له‌ باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ریزى یانه‌ى دهۆكیش كاوه‌ ئیبراهیم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى دهۆك گرێبه‌ستم كردوه‌، ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ى له‌ توانام دابێت خزمه‌تى یانه‌ى دهۆك بكه‌م، هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌ى تریش پێیان گوتبووم بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شقی یانه‌كانیان له‌ ئه‌ستۆ بگرم، من له‌ ناو هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ یانه‌ى دهۆكم هه‌ڵبژاردوه‌، هیوادارم ئه‌وه‌ى له‌ توانام دابێت له‌ بوارى ڕاهێنه‌رى گۆڵپارێزى پێشكه‌شى ئه‌و یانه‌یه‌ى بكه‌م، یانه‌ى دهۆكیش یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى كوردستان و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى به‌هێزه‌ و من پێشووتریش له‌گه‌ل َ ئه‌و یانه‌یه‌ كارم كردوه‌، ئه‌مجاره‌ خزمه‌تێكی زیاتر به‌ یانه‌ى دهۆك بكه‌ین.ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌م بۆ یه‌ك ساڵه‌ ته‌نیا بۆ خولى عێراقییه‌ پاپه‌ندی گرێبه‌سته‌كه‌مم له‌گه‌ڵ دهۆك.
كارزان كانه‌بی

Top