هاوڕێ جه‌لال خۆى یه‌ك لاى نه‌كردۆته‌وه‌

هاوڕێ جه‌لال خۆى یه‌ك لاى نه‌كردۆته‌وه‌

هاوڕێ جه‌لال خۆى یه‌ك لاى نه‌كردۆته‌وه‌
هاورێ جه‌لال یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى هێلی به‌رگرى له‌ خوله‌كانى كوردستان خاوه‌ن ئاستێكى به‌رز بووه‌، وه‌رزى ڕابردووش له‌گه‌ڵ یانه‌ى چوار قورنه‌ توانیان یانه‌كه‌ بگه‌ینه‌ ریزى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان، بۆ وه‌رزى نوێ خوله‌كانى كوردستانیش تاكو ئێستا ئه‌م یاریزانه‌ خۆى یه‌كلاى نه‌كردۆته‌وه‌ له‌م باره‌شه‌وه‌ هاوڕێ جه‌لال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆ وه‌رزى نوێى خوله‌كان له‌ هه‌ردوو خولى عێراقی وكوردستان گرێبه‌ستم بۆ هاتووه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا بڕیارى ئه‌وه‌م نه‌داوه‌ وه‌رزى داهاتوو له‌ كام یانه‌ یاری ده‌كه‌م، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك هۆكارى تایبه‌ت به‌ خۆم هه‌یه‌ وه‌كو یاریزان، جگه‌ له‌وه‌ش من له‌ ماڵه‌وه‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ دایكم ده‌ژیم بۆیه‌ بڕیار دان بۆ من ده‌بێ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى گونجاو بێت، گوتیشى" له‌گه‌ڵ چه‌ند یانه‌یه‌كى كوردستان قسه‌مان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكه‌م، بۆ خولى نایابى كوردستان بۆمن گونجاوتره‌، كامه‌ یانه‌ بۆمن باشترین بێت من ئه‌و كاته‌ یانه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرم كه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخم بگونجێت، گوتیشی" گفتوگۆكانی من له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه‌ زیاتر نهێنى بووه‌، بۆیه‌ جارێك نامه‌وێ ناوی هیچ یانه‌یه‌ك ئاشكرا بكه‌م، هیوادارم بتوانم یانه‌یه‌كى گونجاو بۆ یارى كردنم هه‌ڵبژێرم.
كارزان كانه‌بی

Top