نه‌وزاد شێرزاد له پێناو هه‌ولێر هه‌مووانى ڕه‌تكرده‌وه
نه‌وزاد شێرزاد له پێناو هه‌ولێر هه‌مووانى ڕه‌تكرده‌وه
كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م تیپه‌كانى تۆكمه بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارگێڕى یانه‌كه ئامانجى به‌هێز كردنى ریزى تیپى باله‌ى یانه‌كه‌ى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به كۆمه‌لێك یاریزانى ئه‌ستێره ئه‌نجامى شایسته ده‌سته‌به‌ر بكات، نه‌وزاد شێرزاد یاریزانى پێشووى یانه‌كه ماوه‌ى چه‌ند وه‌رزێكه یارى بۆ یانه‌كانى شارى به‌غداد ده‌كات، هه‌ر چه‌نده گرێبه‌ستى تر‌ى هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ولێرى هه‌ڵبژارد له باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ هه‌ولێریش نه‌وزاد شێرزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: من هه‌موو كات گه‌ڕانه‌وه‌م ده‌ربڕى بوو بۆ یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێر پێویستیان به من بێت، منیش به خۆشحاڵیه‌وه گه‌ڕامه‌وه یانه‌ى هه‌ولێر، له باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستى تریش له یانه‌كانى تر‌ى عێراقی نه‌وزاد گوتیشى: به‌لێ له یانه‌كانى شورته و جه‌یش و پێشمه‌رگه‌ش گرێبه‌ستم هه‌ڵبژارد، بۆیه هه‌ولێریشم هه‌ڵبژارد ده‌مه‌وێ ئه‌و هانده‌رانه به هۆڵه‌كانى وه‌رزشیی شاد بكه‌ینه‌وه و ناو هه‌ولێریش له یارى تۆپى باله به‌رز بكه‌ینه‌وه و له پێشه‌وه‌ى یانه‌كانى عێراقی بین، ساڵانى پێشوو یانه‌ى هه‌ولێر هه‌موو كات له‌گه‌ڵ یانه‌كانى تر‌ى به‌شدار له خولى نایابى عێراقی له ڕكابه‌رى توند دابووه، ئه‌م وه‌رزه‌ش ئیداره‌ى یانه‌ى هه‌ولێر ئامانجى گه‌وره تر بووه بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كه بكه‌نه‌وه یه‌كه‌مى كوردستان و عێراق، بۆیه ئه‌م وه‌رزه چه‌ندین گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یاریزانانى به‌توانا مۆركردوه.
كارزان كانه‌بی