خه‌ونى من له یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان بگه‌مه به‌رزترین ئاست له عێراق
تینا فارس یاریزانى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى پێشمه‌رگه
خه‌ونى من له یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان بگه‌مه به‌رزترین ئاست له عێراق
شارى سلێمانى یه‌كێك له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان هه‌مووكات له یارییه‌كانى گۆڕه‌پان ومه‌یدان پێشه‌نگ بووه له دروست كردنى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و بگره له عێراقیش، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش یه‌كێكه له‌م یانانه‌ى كه به‌رده‌وام هه‌وڵى پێگه‌یاندنى یاریزانانى ئاسته‌كانى ته‌مه‌نى داوه بۆ شارى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى ڕكابه‌رى سه‌رجه‌م یاكابهرى سه‌رجه‌م یانه‌كانى عێرق بكات، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش تینا فارس ئه‌حمه‌د-ه ئه‌و ماوه‌یه‌كه له یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌تایبه‌ت له یارى هاویشتنى رم و ڕاكردن به‌شداره و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له سه‌ر ئاستى پارێزگاى سلێمانى وكوردستان و عێراق پاشه ڕۆژێكى پرشنگدار چاوه‌ڕوانى ده‌كات، ناوبراو له دایك بووى ساڵى 2004ى شارى سلێمانیه، قوتابی په‌یمانگای وه‌رزشیی سلێمانیه، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بی
*ماوه‌یه‌كه له ناو یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى ئه‌م یارییه چى پێ به‌خشیوی؟
-ماوه‌یه‌كى زۆره من یاریزانى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى پێشمه‌رگه‌م، به ڕاستى ژیانێكى دیكه‌ت پێ ده‌به‌خشێـت ده‌بیته كه‌سێكى تر. گۆڕه‌پان و مه‌یدان تایبه‌تمه‌ندی خۆى هه‌یه.
*بۆچى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدانت هه‌ڵبژارد؟
- بۆ من ئه‌كم یارییه باشترین یارى بوو بۆ ژیانى من زۆر شت فێربووم له‌م وه‌رزشه، زۆر شتى تازه زۆر كه‌سى باشم ناسی، بۆیه گۆڕه‌پان و مه‌یدانم كردبه باشترین یارى له ژیانى خۆم.
*هه‌ست ناكه‌ى یارییه‌كی قورست هه‌ڵبژاردوه؟
-هه‌موو یارییه‌كان به گشتیی یارییه‌كى قورسن، به‌ڵام كه تێكه‌لى وه‌رزشه‌كه ده‌بێت یارییه‌كه‌ت لا خۆشه‌ویست ده‌بێت و هه‌موو قورسیهكانت بیر ده‌باته‌وه.
* ئاستى یارى گۆڕه‌پان ومه‌یدان چۆن ده‌بینى له‌سه‌رئاستى كوردستان به شێوه‌یه‌كى گشتى ؟
-ئه‌م یارییه ئاستى زۆر باشى هه‌یه به شێوه‌یه‌كى گشتى هه‌رچه‌نده پاڵه‌وانێتى كه‌م ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له داهاتوو زیاتر به‌ره‌وو پێش ده‌چێت. ئه‌گه‌ر گرنگی به‌م یارییه‌ش بدرێت یاریزان و ئه‌ستێره‌ى زیاتر دروست ده‌بێت.
*پێت باشه چى بكرێت ، بۆبهرهووپێشبردنى ئه‌م یارییه له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئاستێكى به‌رز؟
-پێویسته پاڵه‌وانێتى زیاتر بكرێته‌وه و مه‌شقی زیاتر بۆ یاریزانان و بوونى ڕاهێنه‌رى زۆر باش وا ده‌كات و ماندووبوونی زۆر وا ده‌كات ئه‌م یارییه بگاته ئاستێكى به‌رز.
*خه‌ونى تۆ چیه له یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان؟
-خه‌ونى من له یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان بگه‌مه به‌رزترین ئاست له عێراق و ئاسیاش.
*چۆن بوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ت هه‌ڵبژارد ؟
- چونكه ئه‌م یانه‌یه باشترین یانه‌یه و زۆرترین یاریزانى باشى له خۆ گرتووه، بۆیه ئه‌و یانهیهشم هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ى ببمه یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكان.
* باشترین ئه‌نجامه باشه‌كانت چین وه‌كو یاریزانێك ؟
- به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى یه‌كه‌م له پاڵه‌وانێتى عێراق له یارى راكردنى مشی 3كم.
* جگه له گۆڕه‌پان و مه‌یدان چ یارییه‌كى ترت ئه‌نجامداوه؟
- پێشووتر بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ یارى تۆپى پێم ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌ك ساڵ سوودی زۆریشم لێ بینی.
*هیواو ئاواتت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-ئاواتى من ئه‌وه‌یه له یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان ئاستم زیاتر به‌ره‌وو پێش بچێت و بگه‌مه لوتكه‌ى ئه‌م یارییه.
* هه‌ر چه‌نده ته‌مه‌نت بچووكه به‌ڵام ده‌لێن حه‌زی به ڕاهێنه‌رى ده‌كه‌ى له داهاتوودا؟
- پشتیوان به‌خواى گه‌وره حه‌زم به ڕاهێنه‌رى له‌شجوانییه له ماوه‌یه‌كى كورتدا هه‌وڵ ده‌ده‌م ببمه ڕاهێنه‌رى ئه‌م یارییه.
*هیچ گرێبه‌ستێكت پێشكه‌ش كراوه نه‌كراوه؟
-بێگومان زۆر یانه هه‌بووه، به‌ڵام من چه‌ند سالێكه گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌رده‌وامم.
* خێزانه‌كه‌ت تا چه‌ند هاوكارتن ؟
-زۆر سوپاسى خانه‌واده‌كه‌م ده‌كه‌م كه هه‌میشه پاڵپشتیم ده‌كه‌ن ، سوپاسى بۆ ڕاهێنهرهكهشم كه زۆر ماندووه له‌گه‌ڵ ئێمه پشتگیری ئه‌و بۆ ئێمه گرنگه.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتاییدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌ى له بوارى وه‌رزشیی ده‌یكات.