چه‌ندین یانه‌ هه‌وڵى ڕازی كردنى دارا محه‌مه‌د ده‌ده‌ن

چه‌ندین یانه‌ هه‌وڵى ڕازی كردنى دارا محه‌مه‌د ده‌ده‌ن

چه‌ندین یانه‌ هه‌وڵى ڕازی كردنى دارا محه‌مه‌د ده‌ده‌ن
هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌كانى كوردستان له‌ ئێستادا خه‌رێكى خۆ رێكخستنه‌وه‌ن بۆ ده‌ستپێكى نوێی خوله‌كانی كوردستان، ڕاهێنه‌رانى یانه‌كانیش خه‌ریكی واژووكردنى گرێبه‌سته‌كانیانن له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه‌ى مه‌به‌ستیانه‌ سه‌رپه‌رشتى تیپه‌كانیان بكه‌ن، دارا محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌رى یانه‌ی بازیان بڕیارى داوه‌ خۆى یه‌كلای بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند یانه‌یه‌ك رێده‌كه‌وێت، له‌م باره‌شه‌وه‌ دارا محه‌مه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له‌ ڕاستیدا هه‌موو ڕاهێنه‌رێك هیواى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ كه‌ له‌ ریزى یانه‌ گه‌وره‌كان مه‌شقبداته‌وه‌، منیش ئاره‌زووی زۆرم هه‌یه‌ بتوانم خزمه‌تى وه‌رزشیی بكه‌م له‌ رێگه‌ى یه‌كێك له‌ یانه‌كانى كوردستان، له‌ خولى عێراقی گرێبه‌ستێكم بۆ هاتووه‌ له‌ یانه‌یه‌كى ده‌ره‌وه‌ى به‌غداد، به‌ڵام بۆمن گونجاو نییه‌ بۆیه‌ بارودۆخی خۆم هاوكار نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان، هه‌موو ڕاهێنه‌رێكیش حه‌ز ده‌كات له‌ خولى نایابى كوردستان مه‌شق بداته‌وه‌، چه‌ند یانه‌یه‌كیش له‌ خولى كوردستانیش پێیان گوتومه‌ له‌ شاره‌كانى هه‌ولێرو و سلێمانییه‌ و یانه‌كانیش له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان و نایابى كوردستانن، له‌ باره‌ى خولى پله‌ یه‌كیش گوتى" ئه‌گه‌ر له‌ خولى پله‌ یه‌ك بمێنمه‌وه‌ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ یانه‌ى بازیان داده‌نیشم بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه‌ سێ ساڵه‌ من له‌و خوله‌ یانه‌یه‌ كارده‌كه‌م به‌ یانه‌ى خۆمی ده‌زانم، به‌ڵام تاكو ئێستا دیار نییه‌ كه‌ چاره‌نووسم له‌گه‌ڵ كام یانه‌ى كوردستان یه‌كلاى ده‌بێته‌وه‌ ، بۆیه‌ جارێك چاوه‌ڕوانم بزانم چۆن ده‌بێت ئه‌وكات بڕیارى پێویست ده‌ده‌م بۆ چاره‌نووسى خۆم.
كارزان كانه‌بی

Top