یانه‌ى ئاكرێ خۆى نوێی كرده‌وه
یانه‌ى ئاكرێ خۆى نوێی كرده‌وه
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی ئاكرێ به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزێ نوێى كه بڕیاره یارییه‌كانى له ناوه‌ڕاستى مانگى 10ى ئه‌مساڵ ده‌ست پێبكات، یانه‌ى ئاكرێ كه ئه‌م وه‌رزه خۆى گه‌یاندۆته‌وه ریزى یانه نایابه‌كانى كوردستان، ستافێكى ڕاهێنه‌رى تازه‌ى بۆ ریزى یانه‌كه ده‌ستنیشان كرد به ئامانجى ڕكابه‌رى كردن له سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى گه‌وره شان به شانى یانه‌كانى تر‌ى كوردستان، یانه‌ى ئاكرێ بڕیایدا به ده‌ستنیشان كردنى یه‌كێك له ڕاهێنه‌ره‌به‌تواناكانى عێراقی ئه‌ویش راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى برایه‌تى مه‌حمود مه‌جید بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى یانه‌كه له خولى نایابی، وه كاپتن هه‌ژار سابیر وه‌كو یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى ئاكرێ ده‌ست به‌كار بووه، یانه‌ى ئاكرێ بۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌یه‌وێـت خۆى رێكبخاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌نجامى شایسته‌تر به‌ده‌ست بهێنێ.
كارزان كانه‌بی