مانگى 10ى داهاتوو خولی نایابی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
مانگى 10ى داهاتوو خولی نایابی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
یه‌كێتی تۆپی پێى كوردستان وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى و مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌تكردنى وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى نوێى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بۆ ساڵى 2022/2023 ده‌ست پێ بكاته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانى یه‌كێتیه‌كه بڕیاریداوه كه‌وا وه‌رزى تازه‌ى خوله‌كانى كوردستان جارێكی تر ده‌ست پێبكاته‌وه، كه وه‌رزى رابردوو هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى سیروانى نوێی و هه‌ندرێن و سه‌یدسادق پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌میان به‌ده‌ست هێنا، بۆ وه‌رزى تازه‌ى خوله‌كانى پله نایاب و پله یه‌ك و جامى كوردستان یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپی پێى كوردستان به‌رنامه‌ى تۆكمه‌ى داناوه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى باش خوله‌كان به ئاماده‌كارى زۆره‌وه و به رێنمایی نوێی خوله‌كانى كوردستان ده‌ست پێبكاته‌وه و بتوانن ئه‌م وه‌رزه‌ش به شێوه‌یه‌كى باش خوله سه‌رتاسه‌رییه‌كانى كوردستان بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانى شاروشارۆچكه‌كانى كوردستان ده‌ست پێبكاته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا به تێكڕایی ده‌نگى ئه‌ندامانى یه‌كێتیه‌كه بڕیاردرا ڕۆژى 13 مانگی 10ى ئه‌مساڵ ده‌ستپێكى وه‌رزی نوێی خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بێت، 14ى هه‌مان مانگ كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خولى پله یه‌كى یانه‌كانى كوردستان ده‌بێت، سه‌ره‌تاى مانگى 10ى ئه‌مساڵیش یارى جامى سوپه‌رى كوردستان له نێوان هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى و سیروانى نوێ كه‌هه‌ردوو یانه‌كه پاڵه‌وانى خول و جامى كوردستانن به‌رێوه‌ده‌چێت، له ئێستاشدا یانه‌كانى كوردستان سه‌رقاڵى ئاماده‌كارین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كان و خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه سه‌ر له نوێ.
كارزان كانه‌بی