خۆراكی بەسوود بۆ تەندروستیی دڵ

خۆراكی بەسوود بۆ تەندروستیی دڵ

خۆراك رۆڵی گەورەی هەیە بۆ تەندروستیی دڵ، لە راستیدا هەندێك جۆری خۆراك كاریگەری دەكەنە سەر پەستانی خوێن و ئاستی هەوكردن Inflammation لە لەشدا، یان ئاستی كۆلیستیڕۆڵ و چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا، كە رۆڵیان لە تەندروستیی دڵدا هەیە. ئەو خۆراكانەی كە رۆڵیان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ بریتین لە: سەوزە گەڵا تاریكەكان وەكو سپێناغ و سڵق كە دەوڵەمەندن بە كانزا و ڤیتامین و ماددە دژەئۆكسانەكان و ئەگەری نەخۆشیی دڵ تا 14% كەم دەكەنەوە، گوێز و باوی كە پەستانی خوێن و ئاستی كۆلیستیڕۆڵ كەم دەكەنەوە، ئاڤۆكادۆ كە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و چەورییە تاكە ناتێرەكان كە كۆلیستیڕۆڵ و پەستانی خوێن دادەبەزێنن، ماسی و رۆنی ماسی دەوڵەمەندن بە چەوریی ئۆمیگا3، شوكولاتەی تاریك دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسانەكانی فلاڤانۆیدەكان Flavonoids و ئەگەری نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ كەم دەكاتەوە، تەماتە دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانی لایكۆپێن Lycopene كە ئەگەری نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك كەم دەكاتەوە، هەروەها دانەوێڵەی تەواو، پاقلەمەنییەكان، پاقلەی سۆیا، تۆوەكان، سیر، چای سەوز، لەگەڵ زەیتی زەیتوون.

 

Top