رێگا و بانێكى تایبه‌ت به‌ پاسكیل دابین بكرێت

رێگا و بانێكى تایبه‌ت به‌ پاسكیل دابین بكرێت

ئیمان حه‌یده‌ر یاریزانى پاسكیسوارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق

رێگا و بانێكى تایبه‌ت به‌ پاسكیل دابین بكرێت
یانه‌ى هه‌ولێری هه‌مووكات گرنگى به‌ یارییه‌ جۆراوجۆره‌كان داوه‌ له‌ یانه‌كه‌ى، تیپى پاسكیلیسوارى كچانی یانه‌كه‌ش یه‌كێك بووه‌ له‌و تیپانه‌ى كه‌ كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێر به‌رده‌وام گرنگى به‌ تواناكانى كچ و كوڕه‌ یاریزانه‌كانى داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ لوتكه‌ى یانه‌كانى عێراقی و بگره‌ ووڵاتانى عه‌ره‌بیش بن و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ش له‌م یانه‌یه‌ بوونى هه‌یه‌ كه‌ پاشه‌ ڕۆژێكى پرشنگدار چاوه‌ڕوانیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه‌ لوتكه‌ى ئه‌م یارییه‌ له‌ سه‌ر ئاستى یانه‌كانى كوردستان و عێراقیش، یه‌كێك له‌و كچه‌ یاریزانانه‌ كه‌ به‌رده‌وام ئاستى له‌ به‌رز بوونه‌وه‌دایه‌ ئه‌ویش ئیمان حه‌یده‌ر-ه‌ى كچه‌ یاریزانى پاسكیلسوارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى هه‌ولێره‌، ئیمان ده‌رچووی په‌یمانگاى وه‌رزشیی هه‌ولێره‌ وپێشووتریش له‌ ریزى یانه‌ى پێشكه‌وتن و ئافره‌تانى هه‌ولێر یارى كردوه‌،ناوبراو له‌ دایك بووى ساڵى 2001ى شارى هه‌ولێره‌، ئێمه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌:كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى پاسكیلسوارى چۆن ده‌بینى به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى له‌ شاره‌كانى كوردستان؟
- له‌ پێشه‌نگ دا نییه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كى باش گه‌شه‌ى سه‌ندووه‌ له‌ شاره‌كانى كوردستان.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه‌ به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
-یاریزان تا به‌شدارى زیاتر له‌ پاڵه‌وانێتى بكات، زیاتر زانیاری وه‌رده‌گرێت و به‌ره‌ووپێش ده‌چێت له‌م یارییه‌.
*پێت باشه‌ چى بكرێت ، بۆبه‌ره‌ووپێشبردنى ئه‌م یارییه‌ له‌ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بگاته‌ ئاستێكى به‌رز؟
-رێگا و بانێكى تایبه‌ت به‌ پاسكیل دابین بكرێت و گرنگی زیاتری پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ئه‌م یارییه‌ بچێته‌ قۆناغی باشتر له‌ داهاتوودا.
*گرفتى ئه‌م یارییه‌ له‌ چى ده‌بینى؟
-هیچ گرفتێكى نییه‌ئه‌م یارییه‌ له‌ هه‌موو ڕووێیه‌كه‌وه‌ سوودی بۆ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌یه‌.
*چ هه‌ستێكت هه‌یه‌ كاتێك له‌ شه‌قامه‌كان مه‌شقه‌كانتان ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
-سه‌ربه‌رزییه‌ بۆ من كاتێك هه‌ست به‌ خۆم ده‌كه‌م كه‌ له‌ ڕوانگه‌ى منه‌وه‌ خه‌ڵك هانده‌درێن بۆ به‌ره‌ووپێشچوون.
*به‌ نیازی چى بۆ داهاتووی خۆت وه‌كو كچه‌ یاریزانێكى پاسكیلسوارى؟
-من به‌رده‌وامم تاكو ده‌گه‌م به‌ لوتكه‌ى ئامانجه‌كانم.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان پشت به‌ ڕاهێنه‌رانى بینى ببه‌ستن؟
- ئه‌وه‌ سوودی بۆ ئێمه‌ ده‌بێت، ڕاهێنه‌رى بیانى پاڵپشتێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش وه‌كو یاریزانه‌ بیانییه‌كان بین.
*داواكارى و پێش نیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
-ته‌نها گرنگی به‌ تۆپى پێى و یارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان نه‌درێت، پاسكیل یه‌كێكه‌ له‌ وه‌رزشه‌ گرنگه‌كان له‌ بڕى ئه‌وه‌ى یاریگان زیاد بكرێ و رێگایه‌ك بۆ پاسكیلسواره‌كان ته‌رخان بكه‌ن.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه‌ وه‌كو كچه‌ یارزانێك؟
- بتوانم دواى خۆم نازناوه‌كه‌م جێ بهێلم و، هانى خه‌ڵك بده‌م بۆ وه‌رزش.
* له‌ هه‌ڵبژارده‌ى پاسكیلسواری عێراقی داوا كراوی؟
-به‌لێ.
*پاڵه‌وان بوون لاى تۆ چى ده‌گه‌ینێ؟
-پاڵه‌وانى ڕاسته‌قینه‌ له‌ شكستى یه‌كه‌میدا سه‌ركه‌وتن ده‌بینێت و فێر ده‌بێت وه‌ هه‌وڵ ده‌دات.
*به‌ چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت له‌م یارییه‌؟
-زیاتر به‌ یاریزانانى ئیماراتى سه‌رسامم.
*گرێبه‌ستت پێشكه‌ش كراوه‌ له‌لایه‌ن یانه‌كانى تر؟
-به‌لێ.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟
- زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌ى له‌ بوارى وه‌رزشیی ده‌یكات له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى كوردستان به‌بێ جیاوازی.

 

Top