ڕه‌مزی ساڵح خۆى یه‌ك لاى ده‌كاته‌وه
ڕه‌مزی ساڵح خۆى یه‌ك لاى ده‌كاته‌وه
وه‌رزی ڕابردوویانهى سه‌ید سادق یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كانى خولى نایابی یانه‌كانى كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتى ڕاهێنه‌رى شارى كه‌ركووك ڕه‌مزی ساڵح، تاكو ئێستاش ڕۆژى ده‌ستپێكی خوله‌كانى كوردستان دیارى نه‌كراوه، به‌ڵام چه‌ندین یانه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاهێنه‌ره به ئه‌زموونه مۆربكه‌ن، بۆیه له ئێستادا ڕه‌مزی ساڵح له هه‌وڵى ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك رێكه‌وتنى كۆتایی بكات، له‌م باره‌شه‌وه كاپتن ڕه‌مزی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له دوای كۆتایی هاتنى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان چه‌ندین یانه له سه‌ر هێلن بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش یانه‌ى سه‌ید سادق نایه‌وێ ده‌ست به‌ردارم بن، به‌ڵام من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه بڕیارى رۆیشتنم داوه و ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی تر گرێبه‌ست بكه‌م، گوتیشى " جگه له یانه‌كانى سۆران و ڕه‌واندوز و برادۆست و جگه له‌م یانانه‌ش تازه دوو یانه‌ى تر داوایان لێم كردوه كه ل خولى نایابی كوردستانن، منیش چاوه‌ڕێ ئه‌وه ده‌كه‌م بزانم كامه گرێبه‌ست بۆمن باشه و له‌گه‌ڵ من ده‌گونجێ ئه‌وكات بڕیارى كۆتایی ده‌ده‌م له سه‌ر چاره‌نووسى خۆم ئایا له‌گه‌ڵ كام یانه رێك ده‌كه‌وم له خولى نایابى كوردستان بێت یان هه‌ر خولێكى تر، خوله‌كانی كوردستانیش هه‌موو یان خاوه‌ن یاریزانى ئاست به‌رز و یانه‌كانیش له ڕكابه‌ریدان ده‌مه‌وێ بچمه یانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى تیپه‌كه به‌رز بكه‌مه‌وه و ئه‌وه‌ى له توانام دابێت خزمه‌تى یانه‌كه‌ى پێ بكه‌م، تاكو ئێستاش به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك رێكه‌وتنى كۆتایم نه‌كردوه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌م یانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانى من بگونجێ ئه‌وكات گرێبه‌ستى فه‌رمى خۆم ڕاده‌گه‌ینم.
كارزان كانه‌بی