چه‌ند یانه‌یه‌كى عێراقی و سعودی داوای یاریزانێكی كوردیان كردوه‌

چه‌ند یانه‌یه‌كى عێراقی و سعودی داوای یاریزانێكی كوردیان كردوه‌

چه‌ند یانه‌یه‌كى عێراقی و سعودی داوای یاریزانێكی كوردیان كردوه‌
هه‌ر چه‌نده‌ تاكو ئێستادا یانه‌كانى عێراقی ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كاری نه‌كردوه‌ بۆ ده‌ستپێكى وه‌رزی نوێی خولى عێراقی، به‌ڵام ئیداره‌ى یانه‌كانى به‌شدار له‌ خولى عێراقی چه‌ندین به‌ نوێكردنه‌وه‌ و مۆركردنى گرێبه‌ست كردوه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌ ئه‌ستێره‌كان، ئیڤان خالیدی یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێریش ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى كاره‌بای شارى به‌غداد ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كرد له‌ خولی نایاب و جامى عێراقی، له‌ باره‌ى دیارى كردنى چاره‌نووسى وه‌رزی داهاتووشیی ئیڤان خالید بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: تاكو ئێستا هیچ بڕیارێكم نه‌داوه‌ بۆ چوونم بۆ هه‌ر یانه‌یه‌كى عێراقی، هه‌ر چه‌نده‌ ژماره‌یه‌ك له‌ یانه‌كانی به‌غداد و به‌سره‌ داواى گرێبه‌ستیان لێم كردوه‌، جگه‌ له‌وانه‌ش یانه‌یه‌كى سعودیش له‌ سه‌ر هێله‌ بۆ مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانم قسه‌ى كردوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش له‌ سه‌ر هێلین بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان یه‌كلاى بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام من چاوه‌ڕوانى یانه‌ى كاره‌بام، چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ده‌ست به‌ نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى من داوام كردوه‌ له‌ یانه‌ى كاره‌با بۆم جێ به‌جێ بكرێت له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بم، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ سعودیه‌كه‌ش رێكبكه‌وم كه‌ له‌ خولى پله‌یه‌كى سعودی یارى ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانى خولى عێراقیم ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه‌، له‌ باره‌ى یانه‌ى هه‌ولێریش كه‌ یانه‌ى پێشووى خۆیه‌تى ئیڤان گوتى" سه‌باره‌ت به‌ یانه‌ى هه‌ولێر هیچ گرێبه‌ستێكى فه‌رمیم پێشكه‌ش نه‌كراوه‌ من بچمه‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر خودی ڕاهێنه‌ر خۆى داواى من نه‌كات، بێگومان ناچمه‌ بۆ هیچ یانه‌یه‌ك، هه‌ولێر هه‌میشه‌ به‌ ماڵى خۆمی ده‌زانم یاریكردنیش بۆ یانه‌ى هه‌ولێر هه‌مووكات جێگاى شانازییه‌ بۆ هه‌ر یاریزانێك.
كارزان كانه‌بی

Top