دیار یاخی گرێبه‌ستى بۆ هاتووه
دیار یاخی گرێبه‌ستى بۆ هاتووه
هه‌ر چه‌نده یانه‌ى نه‌ورۆز له وه‌رزى ڕابردووی خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی توانى ئاستێكی شایسته پێشكه‌ش بكات له قۆناغی دووه‌مى خوله‌كه، له ئێستادا ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى به‌شێك له یاریزانانى یانه‌كه‌ى تازه بكاته‌وه، جگه له‌وه‌ش له هه‌وڵى مۆركردنى چه‌ند گرێبه‌ستێكه له‌گه‌ڵ یاریزانانى ئاست به‌رزى پیشه‌گه‌ر، دیار یاخی كاپتنى یانه‌كه هه‌ر چه‌نده گرێبه‌ستى بۆ هاتووه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى یانه‌ى نه‌ورۆز ده‌كات بۆ ئه‌گه‌رى نوێی كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌م باره‌شه‌وه، دیار یاخی كاپتنى یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" دواى ته‌واو بوونى یارییه‌كانى خولى نایابى عێراقی له ژماره‌یه‌ك له یانه‌كانى عێراقی گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كراوه و هه‌تا بگره یانه‌ى جه‌ماوه‌ریشی تێدایه، به‌ڵام من تاكو ئێستا بڕیارم له سه‌ر چاره‌نووسى خۆم نه‌داوه، چونكه چاوه‌ڕوانى یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنیان له‌گه‌ڵ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسى خۆم یه‌ك لاى بكه‌مه‌وه، به ئه‌گه‌رى مانه‌وه‌م له یانه‌كه یان گرێبه‌سته‌كه‌م نوێی نه‌كه‌م و یانه‌كه‌ى تر هه‌ڵبژێرم، له باره‌ى ئه‌گه‌رى مانه‌وه‌شى له یانه‌ى نه‌ورۆز گوتى" جارێك نازانم كه له ریزى یانه‌ى نه‌ورۆز ده‌مێنمه‌وه یاخود ده‌چمه یانه‌یه‌كى تر ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان من و یانه‌كه ئه‌و چاره‌نووسه دیاری ده‌كات، یارى كردن له خولى عێراقی تایبه‌تمه‌ندی خۆى هه‌یه و هه‌موو یاریزانێك حه‌ز ده‌كات یارى له خوله گه‌وره‌كان بكات، منیش به هیواى ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك بكه‌م ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م له ناو یاریگا و خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه بكه‌م كه گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵیان ده‌بێت.
كارزان كانه‌بی