زۆربه‌ى یانه‌كانى عێراق داواى دلۆڤانیان كردیه
زۆربه‌ى یانه‌كانى عێراق داواى دلۆڤانیان كردیه
دلۆڤان مه‌هدی یه‌كێك له گۆڵپارێزه به تواناكانى یانه‌ى ته‌له‌به‌ى شارى به‌غداد و هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقی، به‌هۆى پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز له وه‌رزى رابردووی خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، زۆربه‌ى یانه‌كانى عێراقی داواى ئه‌و گۆڵپارێزه كورده‌یان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن، له باره‌ى چاره‌نووسى خۆشی وه‌كو گۆڵپارێزێكى به‌توانا دلۆڤان مه‌هدی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: من ده‌مه‌وێ خۆم یه‌ك لاى بكه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ى ته‌له‌به ئه‌وكات بڕیارێكى دروست بده‌م بۆ ئاینده‌ى خۆم، له‌باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ست گوتیشى" له زۆربه‌ى یانه باشه‌كانى عێراق و كوردستان داواى گرێبه‌ستم لێ كراوه بۆ یارى كردن له ریزى یانه‌كانیان، به‌ڵام من رێز له بڕیاری خۆم ده‌گرم وه‌كو ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌ى ته‌له‌به‌م، جگه له‌وه‌ش گۆڵپارێزى هه‌ڵبژا رده‌ى نیشتمانى عێراقیشم، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م دواجار بڕیارێكى دروست ده‌ده‌م كه بۆ ئاینده‌ى خۆم باش بێ له ژیانى وه‌رزشیی بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم خزمه‌تى وه‌رزشیی بكه‌م له هه‌ر شوێنێك بم، له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌كیش گرفتم نییه كام گرێبه‌ست بۆ من باش بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وان رێكده‌كه‌وم.
كارزان كانه‌بی