نیاز محه‌مه‌د هه‌ولێری هه‌ڵبژارد
نیاز محه‌مه‌د هه‌ولێری هه‌ڵبژارد
نیازی محه‌مه‌دی یاریزانى هێلى به‌رگرى یانه‌ى شورته كه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه توانى نازناوى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ر چه‌نده بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش چه‌ندین یانه داواى گرێبه‌ستى لێ كردبوو، به‌ڵام له ناو هه‌موو گرێبه‌سته‌كان نیاز كوڕى هه‌ولێرێ دواجار بڕیارى یه‌كجاره‌كی دا به گه‌ڕانه‌وه بۆ پایته‌ختى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه نیاز محه‌مه‌د یاریزانى تازه‌ى یانه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: سه‌ره‌تا وه‌كو هه‌موو یاریزانێك من چاوه‌ڕوانى یانه‌ى شورته بووم وه‌كو رێزێك بۆ یانه‌كه كه ئه‌مساڵ توانیمان نازناوه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، گوتیشى" ژماره‌یه‌ك له یانه‌كانى عێراقی داواى گرێبه‌ستیان لێم كردبوو، به‌ڵام من دواجار بڕیارمدا كه‌وا له ناو هه‌موو گرێبه‌سته‌كان یانه‌ى هه‌ولێر هه‌ڵبژێرم كه یانه‌ى پێشووى خۆمه، گوتیشى" یارى كردن له ریزى یانه‌ى هه‌ولێر هه‌ستێكى خۆشه كه من له‌م یانه‌یه په‌روه‌رده بوویمه و ده‌مه‌وێ زیاتر خزمه‌تى یانه‌ى شاره‌كه‌ى خۆم بكه‌م، له باره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش گوتیشى " یارى كردن له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی هه‌ستێكى خۆشه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێكانه‌ى من دووچارى بووم نه‌بووایه زۆر له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق نزیك بووم، ئێستاش هه‌ڵى زۆرم له به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم لێهاتوویى خۆم بسه‌لمێنم بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم درێسى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی بپۆشم، ئێستا كه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر رێكه‌وتوومه ده‌مه‌وێ خزمه‌تى زیاتری یانه‌كه بكه‌م و له جاران به په‌رۆشتر له ناو یاریگا تێده‌كۆشم بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته بۆ یانه‌كه.
كارزان كانه‌بی