ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌رانى یانه‌ى ره‌واندوز وازیان هێنا
ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌رانى یانه‌ى ره‌واندوز وازیان هێنا
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى ره‌واندوز هه‌ڵسا به‌ده‌ستنیشان كردنى ستافێكى ڕاهێنه‌رى تازه بۆ به‌شدارى كردن له خولى پله دووى كوردستان و توانیان سه‌ركه‌وتووبن له سه‌رخستنى تیپه‌كه بۆ خولى پله یه‌كى كوردستان، جگه له‌وه‌ى یانه‌كه یه‌كه‌مجار بوو له مێژووی خۆى بگاته خولى پله یه‌ك به نیازى به‌رده‌وام بوونى ستافی ڕاهێنه‌ران بوون، به‌ڵام ڕاهێنه‌رانى یانه‌كه وازهێنانى خۆیان له یانه‌كه راگه‌یاند، له‌م باره‌شه‌وه مامۆستا ره‌فیق باڵه‌كی ڕاهێنه‌ری پێشووى یانه‌كه بۆ گۆڤاری گوڵان هۆكارى وازهێنانى ئاشكرا كرد‌و گوتى: هۆكارى وازهێنانمان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه له نێوان تموحی من و به‌رنامه‌ى ئیداره‌ى یانه‌كه جیاوازیمان هه‌بوو، بۆ وه‌رزى نوێ خولى پله یه‌كى كوردستان كارگێڕى یانه‌ى ره‌واندوز ده‌یانویست بمێنه‌وه له خولى پله یه‌ك، منیش ئامانجى ئه‌وه‌م هه‌بوو ئه‌گه‌ر ماینه‌وه له‌گه‌ڵیان بتوانین تیپه‌كه ببه‌ینه خولى پله نایابى یانه‌كانى كوردستان، دیاره ئیداره‌ى یانه‌كه ئه‌وه‌ى پێ باش بوو كه مانه‌وه بێت له خولى پله یه‌كى كوردستان، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ههوڵََى به‌ده‌ست هێنانى پلێتى خولى پله نایابى كوردستان بده‌ین، بۆیه منیش له‌م بارودۆخه ئه‌وه‌م پێ باش نه‌بوو، بۆیه له‌وێ نه‌مامه‌وه، له باره‌ى داهاتووى خۆشى وه‌كو ڕاهێنهرگوتیشى" دوو یانه ئه‌وه‌یان پێ گوتوومه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه بگهرمه ئه‌ستۆ یه‌ك یانه له سه‌نته‌رى شاری هه‌ولێره‌و ئه‌وی تریشیان له ناوچه‌كه‌ى خۆمانه له سۆران، ئه‌گه‌ر بگه‌وینه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌م دوو یانه‌یه ئه‌وا مه‌شقی یانه‌كه‌یان وه‌رده‌گرین و ئامانجى ئێمه خزمه‌ت كردنى هه‌ر یانه‌یه‌كه كه له‌گه‌ڵیان كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین دیوێكى جوانى تۆپى پێى نیشان بده‌ین و ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت خزمه‌تى وه‌رزشی تۆپى پێى بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی