به‌هیواى ئه‌وه‌م بتوانم یارییه‌كى جوان و ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م
سوێسنه كه‌ماڵ یاریزانى تۆپى باله‌ى یانه‌ى ئه‌فرۆدێت
به‌هیواى ئه‌وه‌م بتوانم یارییه‌كى جوان و ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م
پارێزگاى سلێمانى یه‌كێك له سارانه‌ى كه گرنگى زۆر به بوارى وه‌رزشیى ده‌ده‌ن له سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كچان و كوڕان، تیپى باله‌ى یانه‌ى ئه‌فرۆدێتیش یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراقه، ساڵانه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى خوله‌كانى باله به‌رده‌وام له كێبڕكێ دابوونه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته و شه‌ڕكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كانى كوردستان و عێراق، یه‌كێك له كچه یاریزانه‌به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه له‌گه‌ڵ یانه‌كه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان سوێسنه كه‌مال-ه ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 2000ى سلێمانى و ده‌رچووى په‌یمانگاى وه‌رزشیی یارى بۆ یانه‌كانى ئه‌فرۆدێت و نه‌جه‌ف كردوه ئێمه‌ش له‌نزیكه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵى ئه‌نجامدا.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
* ئاستى یارى باله چۆن ده‌بینى له كوردستان ؟
-ئاستى یارى باله له كوردستان پێشكه‌وتووه، جه‌ماوه‌ری باشى هه‌یه، به بۆچوونى من دوای بارى تۆپى پێى چێژبه‌خشترین یارییه باله، له سه‌ر ئاستى جیهانیش ئێستا به‌م شێوه‌یه.
*كردنه‌وه‌ى كه‌مى پاڵه‌وانێتى ئێوه سارد ناكاته‌وه له‌م یارییه؟
-نه‌بوونى پاڵه‌وانێتی زۆر له‌م یارییه وا ده‌كات یاریزانان دووربكه‌ونه‌وه له یارى كردن، به‌ڵام من ئه‌گه‌ر پاڵه‌وانێتى نه‌بێت به‌رده‌وام مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كه‌م و هه‌موو ناخۆشیه‌كانت بیر ده‌باته‌وه ، وه‌رزش ده‌تباته جیهانێكى تر.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له شاره‌كانى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه؟
-پێم باشه له رووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه هاوكاری بكڕین، یانه‌كه‌ى ئێمه‌ش به‌رده‌وام له پله‌كانى پێشه‌وه بووه، یاریزان هه‌یه ته‌نیا پاره‌ى هاتوچۆی نییه، هیوادارم گرنگى به‌تواناى یاریزانان بده‌ن و خزمه‌تى به‌رده‌وامى یاریزانان بكرێت له گشت رووێك و هاوكاریى ماددی بكرێت باشه.
* گرفتى وه‌رزشیى یارى باله له چى ده‌بینى ؟
-گرفته‌كان ئه‌وه‌ن كه‌وا یاریزانی یارى باله هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن به‌ده‌ستى بهێنن، به‌ڵام یاریزانى ئه‌م یارییه جوتێك كاله‌شى وه‌رناگرێ بچى بۆ مه‌شق، یاریزان پاره‌ى نه‌بێ بتوانێ هاتوچۆى پێ بكات، جگه له‌وه‌ش نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى یاریزان دوورده‌خاته‌وه ئه‌مه‌ش گرفتێكى تره، چونكه یاریزانى ئاست به‌رز سارد ده‌بێته‌وه له یارى كردن ئه‌وه‌ش وا ده‌كات یاریزانه‌كانى تریش چاو له‌و بكه‌ن.
* هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستى پێشكه‌ش نه‌كردووى؟
-نه‌خێر تاكو ئێستا وه‌كو گرێبه‌ست هیچ گرێبه‌ستێكم بۆ نه‌هاتووه، به‌ڵام چه‌ند یانه‌یه‌ك داواى یارى كردنیان لێم كردوه یارییان بۆ بكه‌م، من یانه‌یه‌كى خۆم خۆشده‌وێ ده‌مه‌وێ له‌و یانه‌یه دروست ببم.
* به‌هیواى چى له ژیانى وه‌رزشیت؟
- یارییه‌كى جوان و ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م و به‌رده‌وام بم له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خۆم.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو؟
- به‌هیواى ئه‌وه‌م گرنگى زیاتر به وه‌رزش بده‌م و بتوانین ئه‌م یارییه ببیه‌نه قۆناغێكی باشتر له كوردستان.
*له یانه‌ى ئه‌فرۆدێت ئاسوده‌ی؟
-سوپاس بۆ خواى گه‌وره له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئاسوده‌م و سوپاسى مامۆستا سه‌نگه‌ر ده‌كه‌م كه زۆر له‌گه‌ڵ ئێمه ماندووه و هه‌میشه هه‌وڵى باشتركردنى ئاستى ئێمه‌ی دایه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه لوتكه.
*داواكاریت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
- تاكو ئێستا كه‌سیان ناناسم ئه‌وانه ته‌نیا به ناو به‌رپرسى لایه‌نى وه‌رزشین، سه‌ره‌تا پێویسته خۆیان بناسێنن، دواتر داواكاریمان ده‌بێت.
*له رووى كۆمه‌ڵگاوه تاچه‌نده شاره‌كه‌ى ئێوه هاوكاره بۆ وه‌رزش كردن؟
- زۆر سوپاس بۆ هاونشتیمانیانى شاره‌كه‌م، كه شارێكى سه‌ركه‌وتوو له بوارى وه‌رزشیی و به‌رده‌وام له به‌ره‌ووپێشچوونه له وه‌رزش شارێكى رۆشنبیر له گشت ڕوویه‌ك.
*به چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت ؟
- SAEED MAROOF
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- ده‌ست خۆشى بۆ گۆڤارى گوڵان به‌هیواى به‌رده‌وامی بۆ ئێوه‌ى به‌رێز بۆ خزمه‌تى به‌رده‌وامى وه‌رزشكارانى كوردستان.