چاڤی هۆكارى هاتنى لیڤاندۆڤسكی بوو

چاڤی هۆكارى هاتنى لیڤاندۆڤسكی بوو

چاڤی هۆكارى هاتنى لیڤاندۆڤسكی بوو
چاڤی راهێنه‌رى به‌ ره‌گه‌ز ئیسپانی و یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانی كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌ركی مه‌شقی یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ى هه‌رێمى كاتالۆنیاى له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، لاپۆرتاى سه‌رۆكى یانه‌كه‌ش ئه‌م وه‌رزه‌ پێنج گرێبه‌ستى شاهانه‌ى بۆ ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بارسا بچێته‌وه‌ دۆخی جارانى، چاڤی هۆكاری هاتنى لیڤا بوو بۆ كه‌تالۆنیا، گاڤی ئوه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا لیڤاندۆڤسكی توخمێكى گرنگ بوو بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ چه‌ند جارێك هه‌وڵى بۆ داوه‌و قسه‌ى له‌گه‌ڵ لیڤاش كردوه‌ بیروڕای خۆى روون كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ پۆله‌ندییه‌، چونكه‌ پۆله‌ندییه‌كان له‌ شێوازی یارى كردنی بارسا ده‌ترسن كه‌ پشت به‌ دڵى هێرشبه‌ر نابه‌ستێت كه‌ له‌ ناوچه‌ى سزا جێگیره‌، به‌ڵام گافی ئه‌وه‌ى به‌ ئاشكرا به‌ لیڤا گوتوه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان دیمبیلی و رافینها و پێدری و تۆریس به‌كاردێنێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ده‌وری ئه‌و یاریزانه‌ بجولێن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى تۆماركردنى گۆڵى زیاتر بێت
، بۆیە لیڤاندۆڤسکی قەناعەتی پێهێنا بۆ ئەوەی بجوڵێتەوە بۆ بارسا و هه‌موو هه‌ولێكى خۆی بدات بۆ به‌ده‌ست هێنانى خه‌ونه‌كه‌ى.
كارزان كانه‌بی

Top