ئايه مه‌درید ده‌ستبه‌ردارى كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ى ده‌بێت
ئايه مه‌درید ده‌ستبه‌ردارى كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ى ده‌بێت
هه‌ر چه‌نده یانه‌ى ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزى تازه‌ى خوله‌كانى ئیسپانیا و ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌كى باشتر خۆی ئاماده بكات، هه‌ر چه‌نده گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك كردوهوچهند یاریزانێكیش به‌رێ ده‌كات، له ئێستادا یانه‌ى شاهانه له ئاماده باشیدایه بۆ ڕاگەیاندنی ڕۆیشتنی ئیسکۆ و مارسیلۆ و بەیڵ لەکۆتایی گرێبەستەکانیان لەمانگی حوزەیرانی 2022 بۆ ڕاگەیاندنی دەرچوونی زۆرێک لە ئەستێرەکانی لەمانگی حوزەیرانی 2023 بۆ کۆتایی گرێبەستەکانیان ئەگەر گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکە نوێ نەكه‌نه‌وه، جگه له‌وه‌ش نۆ یاریزان و ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه له هاوینى داهاتوو گرێبه‌سته‌كانیان به سه‌ر ده‌چێت له‌گه‌ڵ یانه‌ى شاهانه ڕه‌نگه ئه‌و یاریزانانه‌ش یانه‌كه به‌جێ بهێلن و ده‌بێ ریال مه‌درید بیر له شوێنى ئه‌م یاریزانانه‌ش بكاته‌وه بۆ یانه‌كه یاریزانه‌كانیش بریتین له هه‌ریه‌ك ماریانۆ و مۆدریچ وبێنزێما و ناچۆو ئەسێنزیۆو سیبیوس و لۆنین ومایۆ رال و كروس و ئهسیسنۆ.
كارزان كانه‌بی