زیاد دانیشتن زیان بە دڵ دەگەیەنێت

زیاد دانیشتن زیان بە دڵ دەگەیەنێت

 كەمجووڵانەوە، بەتایبەتی دانیشتن بۆ ماوەی زۆر ئەگەری نەخۆشی لە كۆئەندامی دڵ سووڕاندا زیاد دەكات. توێژەرانی زانكۆی كۆلۆمبیای بەریتانی لە كەنەدا جەختیان كردووەتەوە كە دانیشتن بۆ ماوەی زۆر، هاندەرە بۆ زوو مردن بە نەخۆشیی دڵ لەوكاتەی كە نەخۆشیی دڵ هۆكاری یەكەمی مردنە لە سەرتاسەری جیهاندا، هەروەها لە ئەكادیمیای چینی بۆ زانستە پزیشكییەكان لە پەكین هاتووە كە دانیشتن رۆژانە بە تێكڕایی بۆ ماوەی 6-8 كاتژمێر، ئەگەری تووشبوون و زوو مردن بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان تا رێژەی 13% زیاد دەكات، هەروەها رۆژانە دانیشتن بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت كاتژمێر ئەم ئەگەرە تا رێژەی 20% بەرزدەكاتەوە، هەروەها لە توێژینەوەیەكی دیكەدا ئەمە روون كراوەتەوە كە ئەو پیاوانەی هەفتانە بۆ ماوەی 23 كاتژمێر بە دیار تەلەڤزیۆنەوە دادەنیشن، ئەوا ئەگەری مردنیان لەبەر تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان تا 64% زیاد دەبێت. لە لایەكی دیكەوە زیاد دانیشتن هاندەرە بۆ زیادبوونی كێشی لەش، كە بە دەوری خۆی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات، هەروەها ئەگەری تووشیبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم زیاد دەكات، ئەمەش روونە كە نەخۆشیی شەكرە هۆكارە بۆ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی لە كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا.

Top