به نیازی به‌شدارى كردنم له پاڵه‌وانێتى هێزی له‌شی جیهان
گوڵستان ئه‌حمه‌د یاریزانى هێزى له‌ش
به نیازی به‌شدارى كردنم له پاڵه‌وانێتى هێزی له‌شی جیهان
له ئێستادا له سه‌نته‌ری پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه و شاره‌كانى كوردستان یارییه‌كانى هێزی له‌ش و و له‌شجوانى و زوومبا و ئایۆبیك بۆته یه‌كێك له‌و یارییانه‌ى كه خانمان به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو روو له‌م یارییه ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م حه‌ز و خولیاكانیان به‌جێ بهێنن، هه‌میش ببنه خاوه‌ن له‌ش ولارێكى رێك، له شاره‌كانى كوردستانیش ئه‌م یارییه ڕۆژ له دواى ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندن دایه و ئافره‌تانیش به شێوه‌یه‌كى زیاتر له جاران ڕوو له وه‌رزشه‌كه ده‌كه‌ن، له ده‌ڤه‌رى ئیداره‌ى یه‌كێكه له‌م شارانه‌ى كوردستانهكهخانمان به شێوه‌یه‌كى زۆر باش وه‌رزشى هێزى له‌ش و وه‌رزشه‌كانى دیكه ده‌ده‌ن و چه‌ندین یاریزانى به‌تواناش له‌م ده‌ڤه‌ره بوونى هه‌یه، یه‌كێك له‌و ئافره‌ته یاریزانانه‌ش كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق ئه‌ویش گوڵستان ئه‌حمه‌د-ه ،ناوبراو وه‌كو یاریزان له له قه‌زاى ڕانییه یارى ده‌كات ، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1994ى قه‌زاى ڕانییه خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دبلۆمه له بوارى وه‌رزشه و بۆ هیچ یانه‌یه‌ك یاری نه‌كردوه ته‌نیا وه‌كو گروپ و هۆڵ به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى كردوه، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان لێ‌كرد سه‌باره‌ت به‌م وه‌رزشه، ئه‌ویش وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى هێزی له‌ش چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كى گشتى له شاره‌كانى كوردستان؟
-ئاستى یارى هێزى له‌ش له كوردستان به شێوه‌یه‌كى باش ڕوو له پێشكه‌وتنه.
*ئه‌نجام نه‌دانى پاڵه‌وانێتى تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه بهرێوهپێش نه‌چێت؟
-ئه‌نجام نه‌دانى پاڵه‌وانێتى هۆكاری سه‌ره‌كی به‌ره‌وو پێش نه‌چوونى ئه‌م یارییه، چونكه له پاڵه‌وانێتییه‌كان تاكه‌كان هه‌ست به‌و هێزه ده‌كه‌ن كه هه‌یانه و ده‌توانن ئه‌و به‌هره‌ى پێیانه ده‌ریخه‌ن.
*وه‌كو كچه پاڵه‌وانێك بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى ئه‌م یارییه چى بكرێت باشه؟
- بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزشه به‌ره‌وو پێش بچێت، پێویسته له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هاوكارى یاریزان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگات به به‌رزترین ئاست، جگه له‌وه‌ش سپۆنسهرییهكى باشیان بۆ بكرێت.
*گرفته‌كانى یارى هێزى له‌ش له چى ده‌بینی؟
-گرفتى ئه‌م یارییه له كوردستان ئه‌وه‌یه ته‌نها ماندوو بوون ده‌بینێت و هیچ كه‌سێك ئه‌ركی ماندووبوونت نا كێشێته‌وه.
*هه‌ست به چى ده‌كه‌ى یارییه‌كى قورس ئه‌نجام ده‌ده‌ى كه ئاسنه؟
- هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌و هێز و توانایه‌ى خواى گه‌وره پێ به‌خشیوم ده‌توانم ده‌ریبخه‌م و كۆمه‌لێك گه‌نجی تر حه‌ز و ئاره‌زوویان بۆی دروست ده‌بێت و ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌م وه‌رزشه، بێگومان ئه‌وه‌ش هه‌ستێكى خۆشه بۆمن وه‌كو یاریزان.
*به نیازی چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه پاڵه‌وانێك؟
-به پشتیوانى خوای گه‌وره به نیازی به‌شدارى كردنم له پاڵه‌وانێتى هێزی له‌شی جیهان ئه‌وه خه‌ونى منه و بتوانم ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنم.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى پشت به ڕاهێنه‌رى بیانى ببه‌ستن؟
- خۆمان ڕاهێنه‌رى زۆر باش و به ئه‌زموونمان هه‌یه، پێویستمان به ڕاهێنه‌رى بیانى نییه، وه‌كو خۆشم پشتم به خواى گه‌وره به‌ستوه ئینجا به خۆم نه‌ك ڕاهێنه‌رى بیانى.
*داواكاری و پێش نیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
- داواكارم له به‌رپرسانى وه‌رزشیی پشتى یاریزانان بگرن و هاوكاریان بكه‌ن و هانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ئه‌م یارییه پێشبكه‌وێت و سه‌ركه‌وتوو بن.
*خه‌ونى تۆ وه‌كو وه‌رزشكارێك؟
-خه‌ونى من ئه‌وه‌یه پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم له سه‌ر ئاستى جیهان هاوشێوه‌ى كوردستان و عێراق كه خاوه‌نى پله‌ى یه‌كه‌مم.
*به‌هیواى ئه‌وه‌ى ڕۆژێك له ڕۆژان هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دروست بكڕێ تۆش یه‌كێك له یاریزانه‌كان بی؟
-له ئێستادا تیپه‌كه‌ى ئێمه وه‌كو گروپی كووین فتنس به ناوى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانین و به‌شداریش ده‌بین له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان.
*پاڵه‌وان بوون لاى تۆ چیى ده‌گه‌ینێ؟
-پاڵه‌وان بوون لاى من ئازایه‌تى و خاوه‌ن كه‌سایه‌تى به‌رز ده‌گه‌ینێ.
*به‌چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامی؟
- به یاریزان anee nelson زۆر سه‌رسامی ئه‌وه‌م به ته‌كنیكی.
*له‌لایه‌ن یانه‌كان گرێبه‌ستت پێشكه‌ش كراوه كه تا ئێستا بۆ هیچ یانه‌یه‌ك یارى ناكه‌ى؟
- به‌لێ له‌لایه‌ن یانه‌كانى به‌غداد گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كراوه.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- زۆر سوپاسى گۆڤاری گوڵان و كه‌سانى وه‌كو ئێوه‌ش ده‌كه‌م كه هه‌میشه له خه‌مى وهرزشواناندان و پاڵپشتیانن له شاره‌كانى كوردستان.