ئه‌رسه‌لان جه‌لال چاوه‌ڕوانه‌

ئه‌رسه‌لان جه‌لال چاوه‌ڕوانه‌

ئه‌رسه‌لان جه‌لال چاوه‌ڕوانه‌
له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونى خوله‌كانى كوردستان یانه‌كانی كوردستان چه‌ندین گۆڕانكارى له‌ ریزی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌ گۆڕینى ڕاهێنه‌ر و زۆر جاریش یاریزانانیش ، ئه‌رسه‌لان جه‌لال یه‌كێك له‌ ڕاهێنه‌ره‌ به‌ ئه‌زموونه‌كانى پارێزگاى سلێمانییه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین یانه‌ ڕولی دیارى گێراوه‌ له‌ به‌ره‌ووپێشبردنى ئاست و تواناى یانه‌كان، ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌رسه‌لان جه‌لال چاوه‌ڕوانى یانه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژوو بكات، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئه‌رسه‌لان جه‌لال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌وه‌ى ڕاستى ده‌مه‌وێ كارى راهێنه‌رایه‌تى به‌رده‌وام بكه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم خزمه‌ت به‌هه‌ر یانه‌یه‌ك بكه‌م كه‌ كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، به‌و مه‌رجه‌ى من ده‌مه‌وێ بۆ پێشخستنى یانه‌كه‌ نه‌ك ته‌نها كات به‌رێ بكه‌ین، ئامانجى من گه‌وره‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك بمه‌وێت كارى بۆ بكه‌م، له‌ باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستیش ئه‌رسه‌لان گوتیشى: تاكو ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى هیچ یانه‌یه‌ك داواى ڕاهێنه‌رایه‌تى لێ نه‌كردووم، ته‌نیا ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ قسه‌ى سه‌ر زاره‌كی بووه‌، بۆیه‌ جارێك چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ من بگونجێ و به‌ كارى من ڕازی بێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ كارى باشی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، به‌هیواى ئه‌وه‌م بتوانم له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك هه‌بێ ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنین و ئاستى هونه‌رى تیپه‌كه‌ش به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێت خزمه‌تیان بكه‌ین و یاریزانى به‌توانا دروست بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی

Top