سوود و زیانی ئاوێتەكانی دژەئارەقە

سوود و زیانی ئاوێتەكانی دژەئارەقە

  ئاوێتەكانی دژەئارەقە Antiperspirants زیاتر بۆ بن كەوشەكان بەكاردێن، بۆ راگرتنی كرداری ئارەقەكردن لە رێگەی داخستنی كونەكانی پێست، بە مەبەستی كەمكردنەوەی گەشەی بەكتریا كە دەبێتە هۆكاری بۆنی ناخۆش. بەكارهێنانی ئاوێتەكانی دژەئارەقە بەگشتی سەلامەتە، ئەگەرچی لە هەندێك كەسدا لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری پەیدابوونی هەستەوەری بەرانبەر بە یەكێك لە پێكهاتەكانی ئاوێتەی دژەئارەقە، بۆنموونە: ئەو ماددەیەی كە بۆنی تایبەت بە دژەئارەقە دەبەخشێت، یان ڤیتامین E، ماددەی لانۆلین Lanolin یان پێكهاتەی دیكە، كە نیشانەكانی بریتین لە سووربوونەوە و سووتانەوەی پێست لە بنكەوشەكاندا. ئاوێتەكانی دژەئارەقە جیاوازن لەگەڵ ئاوێتەكانی كەمكردنەوەی بۆنی ناخۆشی لەش         Deodorants كە بەهۆی لەناوبردنی بەكتریای بنكەوشەكان لەجیاتی داخستنی كونەكانی پێست كاردەكەن. تا پێــــش لێكۆڵینەوەكانی ساڵی 2002 وا باو بوو كە بەكارهێنانی ئاوێتەكانی دژەئارەقە دەبێتە ئەگەری شــــێرپەنجە، بەتــایبەتــــی شـــێرپەنجەی مەمـــك لە ئافرەتدا، یان نەخۆشیی ئەلزهایمەر، بەڵام پاشان لە لایەن ئاژانسی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی FDA ئەمە سەلمێندرا كە بەكارهێنانی ئاوێتەكانی دژەئارەقە نابێتە هۆی شێرپەنجە، یان گرفتێكی دیكەی تەندروستی. 

Top