گرنگیی مەشقی وەرزشی بۆ منداڵ

گرنگیی مەشقی  وەرزشی بۆ منداڵ

بە گوێرەی راپۆرتەكانی سەنتەری ئەمریكی بۆ خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان CDC، سوودەكانی مەشقی وەرزشی بۆ منداڵ بریتین لە: باشتركردنی تونای ئەكادیمی لە فێربوون و بیرهاتنەوە و سەرنجداندا، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، كەمكردنەوەی ئەگەری خەمۆكی، باشتركردنی بەرگەگرتن Endurance و لیاقەی جەستەیی، بەهێزكردنی تۆن و بینای ماسوولكە، باشتركردنی هەماهەنگیی جووڵەی ماسوولكەكان، پاراستنی هاوسەنگیی لەش لەكاتی ئەنجامدانی هەر جووڵەیەكدا، كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، باشتركردنی فرمانی سییەكان، باشكردنی مەزاج و باری دەروونیی منداڵ، جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن، باشتركردنی بارستایی و چڕیی ئێسكەكان و پاراستنی تەندروستیی جومگەكان، ئەمەش ئەگەری لاوازبوون و تەنكبوونی ئێسك لە ئایندەدا كەم دەكاتەوە، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش و كەمكردنەوەی چەوریی زیادی لەش، خۆپاراستن لە قەڵەوی و نەخۆشییە درێژخایەنەكان لە ئایندەدا، بەتایبەتی نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم. منداڵان لەبەر بچووكی قەباری لەشیان دەتوانن كە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو مەشقی وەرزشی ئەنجام بدەن، وا رێنمایی دەكرێت كە منداڵان رۆژانە بەلای كەم بۆ ماوەی یەك كاتژمێر مەشقی وەرزشی ئەنجام بدەن لەژێر چاودێریی نزیكی دایك یان باوكدا، دەكرێت ئەو ماوەیە پارچە پارچە بكرێت بە درێژایی رۆژ.

 

Top