پاسكیلسوارانى برایه‌تى به‌شدارى پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن

پاسكیلسوارانى برایه‌تى به‌شدارى پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن

پاسكیلسوارانى برایه‌تى به‌شدارى پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن
تیپى پاكسیلسوارى یانه‌ى برایه‌تى یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى عێراقی له‌ ئێستادا به‌رده‌وامه‌ له‌ مه‌شقه‌كانى به‌ مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له‌ دوو پاڵه‌وانێتى كه‌ بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ى داهاتوو به‌شداری هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ بكات له‌ ئاستى كچان، له‌م باره‌شه‌وه‌ سه‌میرقه‌ساب ڕاهێنه‌ری تیپى پاسكیلسواری یانه‌ى برایه‌تى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاماده‌كارى ده‌كه‌ین بۆ پاڵه‌وانێتى یانه‌كانی عێراقی و هه‌روه‌ها وه‌كو نوێنه‌رى یانه‌كانى عێراقیش به‌شدارى له‌ پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین له‌ ووڵاتى سوریا، گوتیشى ئاماده‌كارى پێویست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ كچانى یانه‌كه‌مان بتوانن ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاستى كچانى ووڵاتانى عه‌ره‌بی تۆماربكه‌ن، هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه‌ له‌ تیپه‌كه‌مان و سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌كه‌مان له‌ ئاماده‌ باشیدان، له‌ ئێستادا مه‌شقه‌كانمان چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى تۆكمه‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌ كۆتایی بهێنین و یاریزانه‌كانیش به‌ روحیه‌تێكى به‌رزی وه‌رزشیی یه‌كه‌ مه‌شقییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تاكه‌ ئامانجى ئێمه‌ به‌ ده‌ستهێنانى مه‌دالیای جۆراوجۆره‌ له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ و كچه‌كانیشمان چاویان له‌وه‌یه‌ بتوانن ئه‌نجامه‌كانمان به‌ دڵى هه‌موو لایه‌ك بێت، زۆر سوپاسى ئیداره‌ى یانه‌كه‌شمان ده‌كه‌م كه‌ هاوكارێكى به‌رده‌وامى تیپه‌كه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش بتوانین به‌ هاوكارى ئه‌وان ئاست و ئه‌نجامى تیپه‌كه‌مان دڵخۆشكه‌ر بێت، چۆن له‌ عێراق به‌رده‌وام له‌ پله‌كانى پێشه‌وه‌ین هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش ئه‌نجامان به‌رچاو بێت.
كارزان كانه‌بی

Top