هه‌رێم كه‌لاری ده‌ربه‌ندیخان رێكده‌خاته‌وه‌

هه‌رێم كه‌لاری ده‌ربه‌ندیخان رێكده‌خاته‌وه‌

هه‌رێم كه‌لاری ده‌ربه‌ندیخان رێكده‌خاته‌وه‌
یانه‌ى وه‌رزشیی ده‌ربه‌ندیخان هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستى به‌ ئاماده‌كاری كردوه‌ بۆ وه‌رزى نوێی خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ ئامانجى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ وه‌رزی تازه‌ى خوله‌كه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كه‌م ده‌ست پێشخه‌ری ئیداره‌ى یانه‌كه‌ گواستنه‌وه‌ى هه‌رێم بورهان كه‌لاری بوو وه‌كو ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌ بۆ دروست كردنى تیپێكى تۆكمه‌ له‌ باره‌ى ده‌ستبه‌ركاربوونى ڕاهێنه‌رى تازه‌ش، هه‌رێم بورهان راهێنه‌رى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ماوه‌یه‌ك بوو له‌ سه‌ر هێل بوون بۆ ئه‌وه‌ى ببم به‌ ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌یان، رێكه‌وتووین له‌سه‌ر كۆمه‌لێك شت، گوتیشى" به‌رنامه‌ى یانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كێبڕكێ بكه‌ین و تیپێكى باش دروست بكه‌ین بۆ خولى كوردستان له‌ ریزى پێشه‌وه‌ بین، وه‌كو ڕاهێنه‌ریش هیواى ئه‌وه‌م هه‌یه‌ بتوانم تیپێكى باش به‌ پێكهاته‌یه‌كى به‌هێز دروست بكه‌م، چونكه‌ ئیداره‌ى یانه‌كه‌ پاڵپشته‌ و له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌لێنى هاوكاریان داوم، گوتیشى" گۆرانكارى ریشه‌یی ئه‌نجام ده‌ده‌م، ته‌نها چه‌ند یاریزانێك ده‌هێلینه‌وه‌ بۆ یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزانى به‌ئه‌زموونیش قسه‌م كردوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێنه‌ سه‌ر خه‌ت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ كێبڕكێ ده‌كه‌ین بۆ خولى نایاب به‌ ئاست و به‌ ئه‌نجام شتێكى جوان بكه‌ین،، گوتیشى " جگه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان دوو یانه‌ى تریش له‌ خولى نایاب داوایان كردوم، جگه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش كه‌ حه‌زیان ده‌كرد من له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بم، به‌ڵام دیاره‌ قسمه‌ته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ده‌ربه‌ندیخان بوو و خۆشم هیواى ئه‌وه‌م هه‌بوو له‌و یانه‌یه‌ درێژه‌ به‌ كاروانى وه‌رزشیی خۆم بده‌م و خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه‌ بكه‌م.
كارزان كانه‌بی

Top