خسرۆ هه‌ركی داواكاری هه‌یه‌

خسرۆ هه‌ركی داواكاری هه‌یه‌

خسرۆ هه‌ركی داواكاری هه‌یه‌
ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونى خوله‌كانى كوردستان و عێراق یانه‌كانى به‌شداربوو له‌ هه‌ردوو خوله‌ گه‌وره‌كه‌ چاویان له‌ سه‌ر ئه‌ستێره‌ كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ى په‌ڵكێشى ریزى یانه‌كانیان بكه‌ن، خه‌سرۆ هه‌ركی یاریزانى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستێكى باشى پێشكه‌ش كردوه‌، له‌ ئێستادا چه‌ند یانه‌یه‌ك دیه‌وێت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن، له‌م باره‌شه‌وه‌ خه‌سرۆ هه‌ركی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌شداربووین له‌ خولى نایابی كوردستان، بۆ وه‌رزی نوێی خولى نایابى كوردستانیش له‌لایه‌ن چه‌ند یانه‌یه‌ك داوای گرێبه‌ستم لێ كراوه‌، سێ یانه‌ له‌ ناو شارى هه‌ولێره‌، له‌ باره‌ى خولى عێراقیش ناوبراو گوتیشى" له‌ خولى عێراقی ئه‌م وه‌رزه‌ ئازاد ده‌بم و ده‌مه‌وێ بۆ یه‌كێك له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى عێراق یارى بكه‌م، گوتیشى" له‌ یانه‌ى ته‌له‌به‌ گرێبه‌ستم بۆ هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یارى له‌ ریزى یانه‌كه‌یان بكه‌م.
كارزان كانه‌بی

Top