شه‌تره‌نجی خانزاد به‌شدارى خولى عێراق ده‌كات
شه‌تره‌نجی خانزاد به‌شدارى خولى عێراق ده‌كات
تیپى شه‌تره‌نجی یانه‌ى خانزاد به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ به‌شدارى كردن له خولى شه‌تره‌نجی یانه‌كانى عێراقی كه بڕیاره له مانگى ته‌موزی داهاتوو به‌رێوه بچێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسانى یانه‌ى خانزاد مه‌شقێكى تۆكمه‌یان ده‌ست پێ كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته بكه‌ن له باره‌ى به‌شدارى كردنی یانه‌ى خانزادیش دكتۆر دلزارحه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ى وه‌رزشیی شه‌تره‌نجی خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ به‌شدارى كردن له خولى شه‌تره‌نجی یانه‌كانى عێراقی، جگه له‌وه‌ش ئێستا ده‌ستمان كردوه به ڕاهێنانى یاریزانانى تازه‌پێگه‌یشتووی یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌یان بكه‌ین بۆ ئه‌و خوله بتوانین ئاست و ئه‌نجامى باش پێشكه‌ش بكه‌ین، وه‌كو یانه‌كه‌ش هیچ گرفتێكمان نییه و سه‌رجه‌م یاریزانانى تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاریان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به ئه‌نجامى گه‌وره له سه‌ر ئاستى عێراق بگه‌رێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان، بڕواشمان به خۆمان هه‌یه كه بتوانین لم كێبڕكێیه ئه‌نجامان وه‌كو پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانمان بده‌ین و سوپاسى سه‌رجه‌م یاریزانان و راهێنه‌رانیش ده‌كه‌ین كه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ته‌واو هه‌یه له تیپه‌كانمان، ده‌مانه‌وێ خانزاد ببه‌ینه لوتكه‌ى یانه‌كانى عێراق.
كارزان كانه‌بی