خه‌ونى من ئه‌وه‌یه‌ خزمه‌تى وه‌رزشیی كوردستان بكه‌م

خه‌ونى من ئه‌وه‌یه‌ خزمه‌تى وه‌رزشیی كوردستان بكه‌م

شیرین یاسین یاریزانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان
خه‌ونى من ئه‌وه‌یه‌ خزمه‌تى وه‌رزشیی كوردستان بكه‌م
یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌ پێشووتر له‌ شاره‌كانى كوردستان له‌ لوتكه‌دا بووه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ وه‌كو پێویست گرنگى به‌م یارییه‌ نادرێت و به‌ شێك له‌ یاریزانانیش له‌ شاره‌كانى كوردستان ده‌ستبه‌ردارى ئه‌م وه‌رزشه‌ ده‌بن به‌هۆى نه‌بوونى خوڵ و پاڵه‌وانێتى له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان، گرفته‌كانى ئه‌م یارییه‌ ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ له‌ زیاد بوونه‌ و یاریزانانیش ناڕازین له‌ نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى به‌ شێك له‌ یانه‌كانیش تیپى گۆڕه‌پان و مه‌یدانیان هه‌ر نه‌ماوه‌، به‌ڵام چه‌ند یاریزانێك له‌ قه‌زا و ناحییه‌كان ئێستاش هێشتا ئومێدیان ماوه‌ بارودخۆى ئه‌م یارییه‌ بچێته‌ قۆناغێكى باشتر،یه‌كێك له‌م كچه‌ یاریزانانه‌ش شیرین یاسین-ى یاریزانى یانه‌كان چۆمان و ئارارات و رواندز و ئافره‌تانى هه‌ولێره‌، ناوبراو له‌ دایك بووى ساڵى 1995ى قه‌زاى رواندزه‌ و ده‌رچووى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشییه‌ ، گۆڤاری گوڵانیش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته‌ كرد، ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌: كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان چۆن ده‌بینى به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى له‌ شاره‌كانى كوردستان؟
-ئاستى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌ شێوه‌یه‌كى گشتیی زۆر خراپه‌ له‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك فه‌رامۆش كراوه‌ یاریزان نه‌توانى ئه‌و حه‌زه‌ى هه‌ینى گرینگیی پێ بدات.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه‌ به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
-بێگومان ئه‌نجامندانى ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ وا له‌ یاریزان ده‌كات ئاستى داببه‌زێت و به‌ره‌وپێش نه‌چێت ئه‌مه‌ش وا له‌ یاریزان ده‌كات ئه‌و حه‌زه‌ى هه‌ییه‌تى نه‌یتوانى به‌ره‌وو پێشی ببات گرینگیی پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌ره‌وپێش بچێت.
* پێت باشه‌ چێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یارى گۆڕه‌پان ومه‌یدان به‌ره‌ووپێش بچێت، ئه‌م یارییه‌ قۆناغێكى تازه‌ی بۆدروست بێ؟
- پێویسته‌ زیاتر گرینگی به‌و یارییه‌ بدرێت، یانه‌كان گرینگی زیاتر به‌م یارییانه‌ بده‌ن و به‌رپرسی وه‌رزشیی زیاتر جه‌خت له‌و یارییه‌ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان پێشبكه‌وێت و دوو باره‌ زیندوو ببێته‌وه‌.
*گرفتى بوكى یارییه‌كان له‌ چى ده‌بینى؟
- به‌هۆى نه‌بوونى شوێنى تایبه‌ت به‌ ڕاكردن گرفتى زۆر بۆ وه‌رزشوان دروست ده‌كات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش بۆ كچ كێشه‌ى دوو ئه‌وه‌نده‌ زیاتره‌.
*هه‌ستت چۆنه‌ كه‌ یارییه‌كى قورس ئه‌نجام ده‌ده‌ی؟
- كه‌یاری قورس ده‌كه‌م هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی ده‌كه‌م و چێژى لێ وه‌رده‌گرم دڵم پێ خۆش ده‌بێ.
*به‌ نیازی چى بۆ داهاتووی خۆت؟
- من كه‌ یارى دایك ده‌كه‌م حه‌ز ده‌كه‌م بتوانم ببم به‌ ڕاهێنه‌رێكى سه‌ركه‌وتوو گرینگی به‌م یارییه‌ بده‌م.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به‌ یاریزان و ڕاهێنه‌رى بیانى ببه‌ستن ؟
- نه‌خێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نیم یانه‌كانى كوردستان پشت به‌ ڕاهێنه‌رى بیانى ببه‌ستن، سوپاس بۆ خودا چه‌ندین ڕاهێنه‌رى سه‌ركه‌وتوومان هه‌یه‌ ئاستیان به‌رزه‌ و ده‌توانین پشتیان پێ ببه‌ستین.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
- داواكارم له‌ لایه‌نه‌كانى به‌رپرسى وه‌رزشیی زیاتر گرینگی به‌و یارییه‌ بده‌ن بتوانن ساڵانه‌ چه‌ندین پێشبڕكێ بۆ یانه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، هیوادارم وه‌ك وه‌رزشێكى به‌رچاو سه‌یرى ئه‌م یارییه‌ى ئێمه‌ بكرێت، چونكه‌ وه‌رزش بریتیی نییه‌ له‌ تۆپى پێى.
*پاڵه‌وان بوون لاى تۆ چى ده‌گه‌ینێ؟
-هه‌ستێكى خۆشه‌ و هه‌وڵى زۆرمن بۆى داوه‌ پێ بگه‌م.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه‌ وه‌كو یاریزانێك؟
-خزمه‌تى وه‌رزشی كوردستان بكه‌م له‌ داهاتوو.
* به‌ چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت ؟
- به‌ یاریزان(alexmorgan) چونكه‌ هه‌م خێرایه‌ و هه‌م كۆڵنده‌ره‌
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌ى، داوكارم به‌رپرسانى وه‌رزشیی گرنگی به‌م یارییه‌ى ئێمه‌ بده‌ن پاڵه‌وانێتى زیاتر بكه‌نه‌وه‌، سوپاس بۆ ڕاهێنه‌رم كاپتن فه‌رمان و خانه‌واده‌كه‌م كه‌ هه‌مووكات هاوكار بووینه‌ له‌گه‌ڵم.

 

Top