مه‌زن محه‌مه‌د دوو گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه
مه‌زن محه‌مه‌د دوو گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه
یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر ئه‌مساڵ به سه‌رپه‌رشتى مه‌زن محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌ى توانى نازناوی خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ وه‌رزى داهاتووش یانه‌كانى كوردستان له ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانان و راهێنه‌ره به تواناكانى كوردستان پهڵكێشى ریزى یانه‌كانیان بكه‌ن، یه‌كێك له‌و ڕاهێنهرانش مه‌زن محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌ى پایته‌ختى كوردستانه، كه له چه‌ند یانه‌یه‌ك داوا كراوه، له‌م باره‌شه‌وه مه‌زن محه‌مه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌مساڵ توانیمان ئاستى پێویست پێشكه‌ش بكه‌ین، هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى خولى نایابى كوردستان به‌رنامه‌ى پێویستمان دانابوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین نازناوى خولى نایابى كوردستان به‌ده‌ست بهێنین، بۆ وه‌رزى داهاتووش من له ئێستادا دوو گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كراوه له‌لایه‌ن یانه‌كانى تر، به‌ڵام من له یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر ئاسوده‌م و له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بم، ده‌مه‌وێت ئاست و ئه‌نجامى باشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ست بهێنم و هیچ كێشه‌و گرفتێكم نییه له‌گه‌ڵ یانه‌كه، ئافره‌تانى هه‌ولێریش یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كانى كوردستان و عێراقه، هیواداریشم بۆ وه‌رزى داهاتوو بتوانین به‌رنامه‌ى تۆكمه دابنێن بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى گه‌وره له سه‌ر ئاستى كوردستان، یانه‌كه‌شمان خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانایه له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق كه ده‌توانین به‌م یاریزانانه ئه‌نجامى گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بهێنین.
كارزان كانه‌بی