نه‌ریمان خدر له یانه‌ى هه‌ندرێن ئاسوده‌م
نه‌ریمان خدر له یانه‌ى هه‌ندرێن ئاسوده‌م
هه‌ر چه‌نده ئه‌م وه‌رزه یانه‌ى هه‌ندرێن توانى پله‌ى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام كۆمه‌لێك یاریزانى ئاست و به‌رز و به‌توانا هۆكار بوون بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م ئه‌نجامه باشه، یه‌كێك له گۆڵپارێزه به‌تواناكانى كوردستانیش نه‌ریمان خدری گۆڵپارێزى یانه‌كه بووه، كه وه‌رزی ڕابردوو پارێزگاری له گۆڵى یانه‌ى هه‌ندرێن كردوه، له باره‌ى دیارى كردنى چاره‌نووشى خۆى وه‌كو گۆڵپارێز بۆ وه‌رزى داهاتوو نه‌ریمان خدر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆ وه‌رزى نوێ خولى نایابى كوردستان هیچ گرێبه‌ستێكم بۆ نه‌هاتووه، جگه له‌وه‌ش من له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ندرێن زۆر ئاسوده‌م و هیچ گرفتێكم نییه له یانه‌كه، من له ئێستاوه‌ش چاره‌نووسى خۆم دیارى كردوه له یانه‌ى هه‌ندرێن ده‌مێنمه‌وه، چونكه بۆ من یانه‌یه‌كى باش و پێویسته ده‌توانم له‌و یانه‌یه زیاتر خزمه‌ت بكه‌م، جگه له‌وه‌ش هیچ یانه‌یه‌ك نیه وه‌كو یانه‌ى هه‌ندرێن شایسته داراییه‌كان به رێك و پێكی بدات، بۆیه له‌و یانه‌یه درێژه به یارى كردن ده‌ده‌م، بۆ خولى عێراقیش هیچ گرێبه‌ستێكم بۆ نه‌هاتووه یارى كردن له یانه عێراقییه‌كان.
كارزان كانه‌بی