لایەنە تاڵەكەی شەكر

لایەنە تاڵەكەی شەكر

شەكر چێژێكی شیرینی هەیە، بەڵام روویەكی دیكەی زۆر تاڵی هەیە، بەوەی كە زیاد خواردنی شەكر بە چەندین رێگە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت. خۆراكی وەكو میوە، سەوزە، شیر و بەرهەمەكانی، لەگەڵ دانەوێڵەكان شەكری سرووشتی لەخۆدەگرن، لەش كاربۆهیدراتی ناو ئەم خۆراكانە لەسەرخۆ هەرس دەكات و ئاستێكی جێگیری وزە بۆ خانەكان دابین دەكات، كەچی شەكرە زیادكراوەكان Added sugars سرووشتی نین، بەڵكو خراونەتە ناو چەند خۆراك و شلەمەنییەك، كە لەش بە هیچ شێوەیەك پێویستی بەم شەكرە زیادكراوەكانە نییە. زیانە تەندروستییەكانی زیاد خواردنی شەكر بریتین لە: زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ LDL و كەمبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی باش HDL لە خوێندا، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، نەخۆشیی جگەر بە هۆی زیادبوونی رێژەی چەوریی جگەر، كلۆربوونی ددان، خراپبوونی خەو، دابەزینی مەزاج، زیادبوونی ئاستی ترشی یوریك كە دەبێتە هۆی جۆرێك هەوكردنی جومگە بە ناوی نەخۆشیی گاوت Gout، زیادبوونی ئەگەری بەردی گورچیلە، زووپیربوون بە شێوەی زیادبوونی چوار ساڵ لەسەر تەمەنی بایۆلۆژی خانەكانی لەشدا.

Top